ئەمریکا دەیەوێ هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێنێتە سیفر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفڕانسێکی وزە لە ساری هیوستۆن ئیدعای کرد کە واشنتۆن لە سەر ئەو بەڵینەیە کە هەناردەی نەوتی خاوەی ئێران بگەیێنێتە سیفر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفڕانسێکی حەوتەیی وزە لە شاری هیوستۆنی ویلایەتی تێگزاس، ئیدعای کرد کە واشنتۆن لە سەر ئەو بەڵینەیە کە هەناردەی نەوتی خاوەی ئێران بگەیێنێتە سیفر.

پەمپێئۆ هەروەها داوای لە پیشەسازی نەوتیی جیهانی بە تایبەت لە ئاسیا و ئەورووپا کرد کە بۆ پێشخستنی سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا و سزادانی ئەوانی کە بە "یاریگەرانی دزێو" ناوی لێ بردن، هاوکاریی واشنتۆن بکەن.

پەمپێئۆ وتیشی: پێویستە قۆڵ هەڵماڵین و لە رێگەی ئاسانکاری بۆ سەرمایەدانەری، هاندانی هاوپەیمانان بە کڕینی نەوت لە ئێمە و سزادانی یاریگەرانی دزێو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە گەشانەوەی بازاڕی هەناردەی نەوت و گازی ئەمریکا ئەو هەلە بۆ واشنتۆن دەڕەخسێنێت تا داخوازییەکانی بازاڕی وزە کە پێستر بە دەستی ڕکابەرانی ژێئۆپۆلیتیکیی ئەمریکاوە بوو، دابین بکات.

شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو دوای کشانەوەی ترامپ لە بەرجام، دەوڵەتی ئەمریکا گەمارۆ ئابوورییەکان و لەوان گەمارۆی نەوتیی ئێرانی هەمدیسان دەست پێکردووە.

News Code 25601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =