پڕۆژەیاسایەک لە دژی ئێران ئاراستەی کۆنگریسی ئەمریکا کرا

کۆنگریسی ئەمریکا بۆ بە ئامادە کردنی پڕۆژەیاسایەک، جارێکی دیکە پرسی شوێن‌بزربوونی سیخۆری سیای کردە بیانوو بۆ داسەپاندنی گوشاری زیاتر لە دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە بریت بارت، نوێنەرانی کۆنگریسی ئەمریکا لە هەنگاوێکی سەرووحزبی دەیانەوێ گوشار زیاتر لە دژی ئێران داسەپێنن و بۆ ئەمجارە دۆسیەی "باب لوینسۆن" سیخۆری ئەمریکی‌یان کردۆتە بیانوو کە وەک پاگەندە دەکرێت، ١٣ ساڵ لەوە پێش لە کاتی سەفەر بۆ دوورگەی کیش ون بووە.

لەوبارەیەوە تێد دووچ ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و مارکۆ ڕۆبیۆ سناتۆری کۆماریخوازی ویلایەتی فلۆریدا، پڕۆەیاسایەکیان ئاراستە کردووە و خوازیاری هاوکاریی ئێران لە دۆزینەوەی "لوینسۆن"ن.

دووچ لە لایە خۆیەوە ئیدعای کرد: داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین کە لە پرسی با"ب لوینسۆن"دا پابەند بێت بە بەڵینەکانی و هاوکات داوا لە سەرکردەی وڵاتانی دەرەوەییش دەکەین کە ئێران بۆ ئەنجام دانی کاری زیاتر لەوبارەیە هان بدەن.

مارکۆ ڕۆبیۆ بە ئاراستە کردنی ئیدعایەکی هاوشێوە، داوای لە ئێران کرد کە بەڵینە بەردەوامەکانی خۆی سەبارەت بە یارمەتی بۆ دۆزینەوە و رادەست کردنەوەی لوینسۆن ڕاپەڕێنێت.

لوینسۆن لە بەرواری ٩ی مارچی ٢٠٠٧ی زایینی (١٣٨٥ی هەتاوی) شوێن‌بزر بووە و ڕوون نییە ئێستا لە کوێیە. ڕاپۆرتگەلی جۆراوجۆر سەبارەت بە چالاکیی ناوبراو و شوێن‌بزر بوونی بڵاو بۆتەوە؛ هواڵدەریی ئاسۆشیتدپرێس پێشتر وتبووی ناوبراو خەریکی ڕاپەراندنی ڕاسپاردەیەکی نهێنیی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا (سیا) بووە.

شایانی باسە، لوینسۆن لە کارگێڕانی خانەنشینی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا بووە کە میدیاگەلی رۆژئاوایی ئیدعا دەکەن لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کاتی سەفەر بۆ دوورگەی کیش شوێن‌بزر بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاگەیێندرا کە لوینسۆن بۆ کاروباری کەسێنی و بازرگانی سەردانی "کیش"ی کردووە، بەڵام ئاسۆشیتدپرێس لە ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردووە کە ناوبراو بە شێوەی نهێنی کاری بۆ سیا کردووە و بۆ کۆکردنەوەی زانیاری چۆتە ئێران.

بڵاوبوونوەی ئەو ڕاپۆرتە گەورەترین شەرمەزاریی بۆ (سیا) لە مێژووی ئەو ڕێکخراوە و دەوڵەتی ئەمریکا بە دواوە بوو و پرسی سەفەری بازرگانی ناوبراو بە جۆرێک داپۆشینی پیلانی سەرەکیی بووە، ئاوەها کە خود ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا بۆ پێشگری لە پێکهێنانی دۆسیە لەوبارەیە، دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆی داوەتە بنەماڵەکەی.

هەر لەو پەیوەندییەدا، جان مەک کین لە سناتۆرە کۆماریخوازەکان کاتی خۆی سیای بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕاستییەکانی لەبارەی لوینسۆن بە کۆنگریسی نەوتووە و ئەندامانی کۆنگریسی فریو داوە.

News Code 25600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =