نتانیاهۆ: ئەردۆغان دیکتاتۆرە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی ناکۆکییە نوێیەکانی نێوان تێلاڤیڤ و ئەنقەرە، سەرۆک کۆماری تورکیای بە دیکتاتۆر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یورۆنیوز، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی گاڵتەی بە تۆمەتەکانی ئەنقەرە دژی خۆی کرد و لە بەرانبەردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای وەکوو کەسێکی دیکتاتۆر ناو لێبرد.

کاردانەوەی نتانیاهۆ بە تۆمەتەکانی ئەنقەرە لە حاڵێکدایە کە ئیبراهیم کالین وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێشەممە ناوبراوی بە ڕوانگەی ئاشکرای ڕەگەزپەرەستانە تۆمەتبار کرد.

کاردانەوەی ئەو بەرپرسە لە دەولەتی تورکیا بە قسەکانی ئەم دواییەی بنیامین نتانیاهۆ سەبارەت بە روانینی تایبەتی ئیسرائیل بە هاووڵاتییە جووەکان ڕووی داوە.

نتانیاهۆ ڕۆژی یەکشەممە رایگەیاندبوو کە ئیسرائیل تەنیا هی هاووڵاتییە جووەکانە و بە ئەو قسانەوە بە شێوەی ڕاشکاوانە ئاماژەی کردبووە سەر بوونی کۆمەڵگەی موسڵمان و عەرەبەکان لە ئەو وڵاتە.

وتەبێژی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە بڵاو کردنەوەی توییتێک قسەکانی نتانیاهۆی لەم بارەوە ڕەگەزپەرەستانە و سووکایەتی کردن وەسف کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردبوو کە بە ئەو قسانە کاردانەوە نیشان بدەن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش لە کاردانەوە بە ئەو لێدوانە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک ئەو تۆمەتانەی جۆرێک شۆخی وەسف کرد و جەختی کرد کە ئەردۆغان، دیکتاتۆری تورکیا لە حاڵێکدا هێرش دەکاتە سەر دیمۆکراسی لە ئیسرائیل کە زیندانەکانی وڵاتەکەی پڕ بووە لە ڕۆژنامەڤان و دادوەری تورک.

News Code 25599

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =