زاکربێرگ کۆمپیوتەرێک بۆ خوێندنەوەی مێشکی مرۆڤەکان چێ دەکات

مارک زاکربێرگ کارگێڕی فەیس بووک لە بیری بەرهەم هێنانی پێوەندیدەرێکی بەکارهێنەری کۆمپیۆتەری کە بتوانێت پێوەندی بە مێشکی مرۆڤەوە بگرێتە کە لەو ڕێگاوە بتوانێت زەین و مێشکی کەسەکان بخوێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، زاکربێرگ لە گفتوگۆ لە گەڵ جاناتان زیترین مامۆستای زانکۆی مافی زانستگای هاراواد وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو سیستەمە ئەو ئیمکانە دەدات تا تەنیا بە کەڵک وەرگرتن لە مێشک و بە بێ پێویست بوونی هیچ سیستەمێکی تر لە گەڵ کەشێکی ڕاستی زیادە پێوەندیمان هەبێت.

بە وتەیەکی تر، گشت گیر بوونی ئەو تەکنۆلۆژیا دەبێتە هۆی لابردنی پەڕەی کلیل، مۆس، پیشاندەری هەستی، سیستەمی وەرگری فەرمان لە گەڵ جووڵەی لەش و هتد .

کەواتە مێشکی مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەی راستەوخۆ دەستی بگاتە مێنۆی ناوبەری، شتەکانی نێو ژوورێکی مەجازی جێ بەجێ بکات یان تایپ بکات و بنووسێت.

کەسەکان بۆ ئەو کارە تەنیا ئەبێ سەرپۆشێک وەکوو ئەو سەرپۆشانە کە لە حەمامدا بەکاری دەبەن لە سەر بکەن تا لەو ڕێگایەوە هاتوچۆی خوێن، چالاکی مێشک و بیر کردنەوەکان لە لایەن ماشین و سیستەمە کۆمپیۆتەرییەکانەوە دەرک بکرێن و بخوێنرێنەوە.

News Code 25598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =