تیرۆریستێکی داعشی لە جۆرجیای ئەمریکا دەستگیر کرا

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش بە تاوانی بەکرێ گرتنی تیرۆریست و بڵاوکردنەوەی لیستی قوربانیانی داهاتووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی دادی ئەمریکا رۆژی شێ شەممە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک، لە دەستگیر کرانی ئەندامێکی گرووپی "خەلافەتی سایبریی یەکگرتوو" – گرووپێکی سەر بە داعش" بە تاوانی بەکرێ گرتنی تیرۆریست و بڵاوکردنەوەی لیستی قوربانیانی داهاتووی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەواڵی دا.

لەو ڕاگەێیندراوەدا هاتووە: لە مانگی ئایپرێلی ٢٠١٦ (کیم ئان ئوو) پەیوەستی خەلافەتی سایبێریی یەکگرتوو وەک گرووپێکی ئانلاینی سەر بە داعش بوو و لەو رێگەوە هێرشی ئانلاینی و دزە کردنە سایبێریی لە دژی هاووڵاتیانی ئەمریکی دەست پێکردووە.

هەروەها وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش داوە: خەلافەتی سایبێریی یەکگرتوو لیستێک لە کەسەکان و ناونیشانی هێزی سەربازی و هەروەها بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی بڵاو کردۆتەوە کە لە لایەن داعشەوە هەڕەشەیان لە سەرە.

شایانی باسە کە لە مەودای مانگی ژانڤیە تا فێڤرییە، کیم ئان ئوو کەسانی دیکەی بۆ بەرهەم هێنانی ناوەڕۆکی ئانلاینی پاڵپشتی لە داعش بە کرێ گرتووە. بەشێک لەو ناوەڕۆکە بریتین لە بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدئۆیی لە دژی گرووپێکی نادەوڵەتی لە شاری نیۆیۆرک کە دژی ڕادیکاڵیزمی ئیسلامییە.

News Code 25589

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =