یارمەتی٢٥٠ ملیۆن دۆلاری پێنتاگۆن بۆ پێکهێنانی هێزی سنووری لە سووریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی پێشنیاریی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە کوردەکانی سووریا تەرخان داوە، کە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تایبەت بۆ پێکهێنانی هێزی ئاسایشی سنووری لە باکووری سووریا ڕاگەیێندراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی حوڕییەتی تورکیا، وەزارتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەردەوامە لە پێوشوێن گرتنی پلانی پڕ هەنگامەی پێکهێنانی "هێزی ئاسایشی سنووری" لە باکووری سووریا و لە بودجەی ئەو ڕێکخراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پارەیەکی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کارە تەرخان دراوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، پێنتاگۆن سەرجەم ٥٥٠ ملیۆن دۆلار لە بودجەی پێشنیاریی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بە کوردەکانی سووریا تەرخان داوە، کە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری تایبەت بۆ پێکهێنانی هێزی ئاسایشی سنووری لە باکووری سووریا ڕاگەیێندراوە و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکەشی بۆ ڕاهێنان و پڕچەک کردنی هێزیەکانی سووریای دیموکراتیک تەرخان دەدرێت.

پێشتر هەواڵگەلێک لە مانگی ژانڤیەدا سەبارەت بە بڕیاری هاوپەیمانی دژی داعش بۆ پێکهێنان و ڕاهێنانی هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی لە پێناو پاراستنی سنوورەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڵاو بۆوە. ئەو هەواڵانە بە وتەی ڕۆیتێرز کاردانەوەی تورکیای بە دواوە بوو و ئەنقەرە لەوبارەیەوە بالاترین کاربەدەستی باڵوێزی ئەمریکای بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرد.

News Code 25588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =