۵ سوپای جیهان لە سووریا شەڕ دەکەن/ ڕۆڵی سەرەکی هەسەدە لە باکووری سووریا

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا وتی: لە ئێستادا ۵ سوپای جیهان لە ناو سووریا شەڕ دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گی یر، پێدرسۆن، نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریا وەک یەکەمین گفتوگۆی ڕۆژنامەوانی خۆیدا دوای دەست بەکار بوونی لەم پۆستە، رایگەیاند: سوپای  ئەمریکا، ڕووسیا، ئێران، تورکیا و ئیسرائیل ئێستا لە سووریا شەڕ دەکەن.

وتیشی: دەبێ دڵنیا بین لەوەی کە ئەم لایەنانە ڕووبەڕووی یەکتر نابنەوە و ئەگەر لەم بوارەدا هەلە رووبدات، ئەنجامی کارەساتباری لە سووریا و بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بەدواوە دەبێت.

سەبارەت بە هێزەکانی سوپای سووریای دیمۆکرات (هەسەدە) وتی: ئەم ‌هێزانە ڕۆڵی گرینگیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەستۆ بوو و ئەمەش بابەتێکە کە دەبێ بە وردی لێکبدرێتەوە.

جەختیشی کرد: شکست دانی جوگرافیایی داعش نزیکە بەڵام ئەمە بە مانای کۆتایی هاتنی تەمەنی ئەم گرووپە تیرۆریستیە نییە، وەدەست هێنانی ڕێگاچارەیەکی دادپەروەرانەی گشتگیر سەبارەت بە شەڕی سووریا کاریگەریی هەیە لەسەر ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش و ئایدۆلۆژیاکەی.

News Code 25587

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =