داعش لە هەرەسهێنانی یەکجاری نزیک بووەتەوە

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: چەکدارانی داعش بە تەواوی هەرەسیان هێناوە و سەدان چەکداری ئەو ڕێکخراوە خۆیان بەدەستەوەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەدنان عەفرینی عەدنان عەفرینی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند: ڕۆژی سێ شەمە ۲۱ی ڕەشەمە  نزیکەی ٢ هەزار چەکدارای داعش لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان بەدەستەوەداوە.

لەلایەکی دیکەوە مستەفا بالی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: چەکدارانی داعش بە کۆمەڵ خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان دەکەن و ئاماژەی بەوەش کرد، تێکشکانی کۆتایی داعش لە باغوز زۆر نزیکە.

شەڕڤانانی هەسەدە لە سێ ڕۆژ لەمەوپێشەوە شەپۆلێکی نوێ لە هێرش بۆ سەر داعش لە باغوزیان دەستپێکردووە.

News Code 25585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =