تیرۆریستی هێرشبەر بۆ سەر حەشدی شەعبی لە کەرکووک دەستگیر کرا

فەرماندەی کەتیبەی ۵۶ی هێزی عەشیرەیی عێراق ڕایگەیاند: توانیویانە هۆکاری ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی دژی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک دەستگیر بکەن.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرلە ئەلموستەقبەل، ئەبوو جەلوو ئەلجبووری، فەرماندەی کەتیبەی ۵۶ی هێزی عەشیرەیی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی لە پارێزگای کەرکووک گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش ناسێندراون و لە ناو براون.

ئەلجبووری وتی: شەوی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی بەسیجی عەشیرەیی عێراقدا خالد محەمەد خەلەف ئەلبەتووشی، داڕێژەری پلانەکانی داعش بۆ هێرش کردنە سەر حەشدی شەعبی لە کەرکووک، لە گوندی ئەلمەرزووق لە ڕۆژاوای پارێزگای کەرکووک دەستگیر کراوە.

لە دوایین هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕێگای مەخموور- مووسڵ لە ڕۆژانی ڕابردوو، ۲۷ هێزی حەشد شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر بریندار کران.

News Code 25584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =