تەوقەی دۆستانە بۆ دژایەتی گەمارۆکان

سەرۆک کۆماری ئێران لە رۆژانی ڕابردوو بە هاوڕێی وەفدێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە عێراق. ئەو سەفەرە مزگێنی‌دەری ڕێککەوتنگەلێکی زۆر گرینگی ئابووری و سیاسی لە نێوان ٢ وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "وەتەن ئێمرووز" لە چاپی ئەمڕۆی خۆیدا سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی لێکدایەوە و نووسی: سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق یەکەمین سەفەری ئەوە بۆ ئەو وڵاتە لە سەرەتای بە سەرۆک کۆمار بوونی. ڕۆحانی بەر لەوە سەفەرە سەبارەت بە نەچوونی بۆ وڵاتی گرینگ و کاریگەری عێراق بەرەوڕووی ڕەخنەگەلێک زۆر ببووەوە. یەک لە گرینگترینی ئەو ڕەخنانە، بەهرە وەرنەگرتنی لە دەفرایەتیی باڵا و بێ هاوتای عێراق بۆ پووچەڵ کردنەوەی گوشاری گەمارۆگەلی ئەمریکا بوو. بە تایبەت لە پاش ڕۆڵ گێرانی تایبەتی و بەرچاوی ئێران لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچە و دان پێدانانی عێراق بە برایەتیی ئێران لەو شەڕە، دەیتوانی ڕێخۆشکەر بێت بۆ ڕێککەوتن و هاوپەیمانیی ئابووری و سیاسی لە پەیوەندییەکانی دوو وڵات.

ئەگەرچی سیاسەتی تەرکیز لە سەر پاڵپشتیی ئەمریکا و ئەورووپای زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران نزیک بە ١٠ مانگە شکستی هێناوە و ئەمریکا لە بەرجام چۆتە دەرێ و ئەورووپاش بەڵێنەکانی خۆی لەوبارەیە ڕانەپەڕاندووە، کردنەوەی کەناڵگەلی هاوتەریبی دیپلۆماسی لە لایەن نووسینگەی حەسەن ڕۆحانی، دەتوانێ بە جۆرێک کاردانەوە بەو شکستە بێت.

ئەو گۆڕانە لە دیپلۆماسیی دەوڵەتی ڕۆحانیدا بە سەفەری پڕ لە هەنگامەی ئەو بە عێراق ئاشکرا دەبێت و نیشان دەدات کە دەوڵەتی ڕۆحانی لە هەلومەرجی ئێستادا و بەو سەفەرە لە تەرکیز خستنە سەر پاڵپشتیی ئەورووپا و ئەمریکا بۆ چارەسەریی دۆخی ئابووری و مەعاشی ناوخۆیی، ڕووی لە بەرەی بەرخۆدان کردووە. یان بە گوێرەی کارناسان تەرکیزی دیپلۆماسی ئابووریی دەوڵەتی ڕۆحانی لە سەر بەرەی بەرخۆدان نیشاندەری دەسپێکی هەنگاوی قایمی ئێران بۆ خۆڕاگری لە بەرامبەر گوشار و گەمارۆوەکانی ئەمریکایە.

دەفرایەتییە گەورە و بێ هاوتاکانی ئابووریی عێراق بۆتە هۆی ئەوەی کارناسانی ئابووری، ئەو وڵاتە بە پێگەی دەوردانەوەی گەمارۆوەکانی ئێران و بڕەودان بە سیستەمی بەرهەم هێنان لەو وڵاتەدا بازنن. لە لایەکی دیکەوە پاش سەفەری ئەم دواییەی بەشار ئەسەد بۆ تاران و دیداری لە گەڵ ڕۆحانی و پێشوازیی چەندین جارەی ئەو وڵاتە لە بەشداریی ئێران لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا، پێدەچیت سووریاش بازاڕێکی گەورە بێت بۆ پەرەدان بە ڕەوتی بەرهەم هێنەری و ڕەخساندنی هەلی کار لە ئێران.  

هەر بەو پێیە کارناسان لایان وایە ئەگەر دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی درێژە بە دیپلۆماسیی نوێی ئابووری خۆی بدات و چیتر ڕوو لە ئەورووپا و ئەمریکا نەنێت، نە تەنیا بازاڕێکی چڕوپڕ لە گەڵ ئەو وڵاتانە دەستەبەر دەکات و ئەو بازاڕە گەورەیە لە هەر جۆرە مەترسییەک دەپارێزێت، تەنانەت دەتوانێ لە پێناو جێگرکردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە هەنگاوێکی بەرز هەڵگرێت.

ڕۆحانی بەر سەفەری بۆ عێراق لە فرۆکەخانەی مێهرئاباد سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەو سەفەرە ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، پەیوەندییەکی تایبەتییە، خەڵکی ئێران لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە تاقیکارییەکی گەورەدا بە سەربەرزی هاتنە دەرێ و ئەویش ئەوە بوو کە هەر کات خەڵکی ناوچە لە هەر جێیەکدا تووشی کێشە هاتبێتن و داوای یارمەتیان لە گەل و دەوڵەتی ئێران کردبێت، گەل و دەوڵەتی ئێران بە هەموو توانایانەوە دەچنە هانایان.  

ڕۆحانی جەختی کرد: ئێمە لە رۆژانی زۆر سەخڵەتدا لە پەنای خەڵکی عێراق بووین و ئەمڕۆش کە هاوکاتە لە گەڵ رۆژانی ئاشتی و ئاسایشی ئەو وڵاتەین، دیسان لە پەنای گەلی عێراقین.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بە ئێران و هەروەها سەفەری حەوتەی ڕابردووی سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ ئێران، وتی: هاتوچۆیەکی زۆر لە نێوان بەرپرسانی باڵای دوو وڵات ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆ پەیوەندیگەلی ئابووریی ئێمە نزیکەی ١٢ ملیارد دۆلار لە ساڵە و دەتوانین ئەو پەیوەندیانە لە ساڵانی داهاتوو بگەیێنینە ٢٠ ملیارد دۆلار. عێراق دەتوانێ زۆربەی پێداویستییەکانی خۆی لە رێگەی ئێرانەوە دابین بکات و هاوکات ئێرانیش بۆ پێداویستییەکانی دەتوانێ هەمان کار بکات.

وتیشی: لە بەغدا بە ئامادە بوونی بازرگانان دانیشتنێک و دیدارێکی ئابووری بەڕێوە دەبەین، جگە لەوە لە گەڵ عەشیرە و بلیمەتان و سیاسەتوانانی عێراقیش کۆ دەبینەوە و هەروەها دەچینە زیارەتی حەرمگەلی پیرۆز لە کەربەلا و نەجەف.

دیدار لە گەڵ بەرهەم ساڵح

ڕۆحانی پاش زیارەتی لە کازەمین گەیشتە بەغدا و لە کۆشکی قەسرولسەلامی بەغدا لە لایەن بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێ کرا.

ڕۆحانی پاشان لە کۆنفڕانسی هاوبەشی لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق وێرای نرخاندنی پەیوەندیی مێژوویی گەلان و دەوڵەتانی عێراق، وتی: هەستی ئێستام لە عێراق، وەک هەستی بوون لە وڵاتی خۆمە.

ناوبراو بە داکۆکی لە تۆکمەتر کردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات و پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە دراوی نیشتمانی لە مامەڵە دانوستانە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق، ڕایگەیاند: پەیوەندیی دوو وڵات بە سوودی گەلانی ئێران و عێراقە و ئێمە لە هیچ دۆخێکدا ناهێڵین زیان بە ڕەوتی گەشەی ئەرێنیی دوو وڵات بگات.

ڕاشیگەیاند: لە تەواو بوارگەلی بازرگانی، سەرمایەدانەری، کردنەوەی شارۆچگەلی پیشەسازیی هاوبەش، بازاڕچەگەلی سنووری، پەیوەندییە گەشتیارییەکانی نێوان دوو وڵات و لەوان زیارەتی مزارگەلی پیرۆز، هاوکاری لە بوارەکانی کارەبا، گاز، نەوت، بانک، خزمەتکاری تەکنیکی و ئەندازیاری لە جادە، رێگەی ئاسن و رێگەگەلی ئاوی و لەوان ئەلوەند و پرسە هاوپەیوەندەکان بە ژینگەی دوو وڵات و پەیوەندییە سیاسییە ناوچەیی و بان ناوچەییەکان بەشێکن لە دەفرایەتیی پێویست بە هۆکاریی نێوان ئێران و عێراق.

ڕۆحانی لە درێژەدا ئاماژەی بە داکۆکیی ئێران لە عێراقێکی هێمن، سەربەخۆ و گەشەمەند کرد و ڕاشیگەیاند: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تا ڕیشەکێش کردنی تێکراییان درێژەی دەبێت و ئێران ئامادەی بەشداریی چالاکانە لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیان پێگەیشتووەکانی عێراقە.

لە درێژەدا سەرۆک کۆماری عێراقیش وێڕای نرخاندنی پشتگیرییەکانی ئێران لە عێراق بۆ شەڕی دژی داعش جەختی کرد: پەیوەندی عێراق و ئێران بە سوودی هەموو ناوچەیە.

بەرهەم ساڵح سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی وەک هەنگاوێکی پێداگرانە بۆ تۆکمەترکردنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات وەسف کرد و ڕایگەیاند: عێراق پێداگرە لە پەرەدان بە پەیوەندی و هاوکاریگەلی هەمە لایەنە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لەناو بردنی لەمپەرەکانی هاوکاری لە نێوان دوو وڵاتدا.

هەروەها لە میانەی دیداری حەسەن ڕۆحانی و عادڵ عەبدولەمهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٥ بەڵگەی هاوکاری واژۆ کرا.

ڕۆحانی پاش ئەو دیدارە، لە پڕێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئێران و عێراق ئامادەن لەوە بە دوا پارەیەک بۆ ڤیزا وەرنەگرن.

وتیشی: ئێمە سەبارەت بە ڤیزا گفتوگۆمان کرد. لە دوخی ئێستادا لایەنی عێراقی بە باشی دەزانێت کە جارێ ڤیزا هەڵنەگیرێت و لە نێوان دوو وڵاتدا بمێنێتەوە، بەڵام لە پێناو ئاسانکاری بۆ پەیوەندییەکانی دوو وڵات، پارەیەک بۆ ڤیزا وەرنەگیرێت.

ڕاپۆرتی رۆژئاواییەکان لە سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق

لێکدانەوەی میدیاگەلی ئەمریکی ئەورووپی لە سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ عێراق جێی سەرنجە. لە درێژەدا دەڕوانینە بەشێک لەو لێکدانەوانە:

هەواڵدەریی فەڕەنسا: بەغدا لە ژێر گوشاری واشنتۆن بۆ بەرتەسک کردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران، بە تایبەت لە پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجامە. عێراق بەرەوڕووی بەری بوون مۆڵەتدارە بۆ درێژەی کڕیاریی کارەبا و گازی سروشتی لە ئێران و واشنتۆن داوای لە بەغدا کردووە کە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی لە بواری وزە لە گەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکی هاوکاری بکات. پاش تورکیا، ئێران سەرەکی‌ترین دابینکەری کاڵاگەلی هاوردە بۆ عێراق وەک ئۆتۆمبیل، گازی سروشتی، کەرەسەی ناوماڵ و سەوزی و خۆراکە. ئێران پەیوەندیی نزیک و لە هەمانکاتدا ئاڵۆزی لە گەڵ عێراق هەیە و خاوەن پێگەیەکی بەرچاوە لە نێوان گروثگەلی سیاسیی شیعە لەو وڵاتە.

ئەسۆشیتدپرێس: تاران وەک هەڕەشەیەک دەڕوانێتە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقی دراوسێیدا و ئەو دەتوانێ پێگەی ئێران لە بەغدا لاواز بکات. ساڵی ڕابردوو هەناردەی ئێران بۆ عێراق نزیکەی ٩ ملیارد دۆلار بوو. تاران هیوادارە ئاستی بازرگانیی نزیکەی ١٣ ملیاردیی نێوان دوو وڵات بگەیێنێتە ٢٠ ملیارد دۆلار. جگە لەوە هاتوچۆی نزیکەی ٥ ملیۆن گەشتیاری ئێرانی و عێراقی کە زۆربەیان بە مەبەستی ئایینی سەردانی دوو وڵات دەکەن، نزیکەی ٥ ملیارد دۆلار داهاتی بە دواوەیە.

ڕۆیتێرز: ئێران پێداگرە کە پەیوەندییە برایانەکانی خۆی لە گەڵ درواسێی عێراقیی تۆکمەتر بکات.

"الجزیره"ی ئینگلیزی: سەرۆک کۆماری ئێران بە مەبەستی "پەرەدان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ عێراق" سەردانی بەغدای کرد. پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی (بەرجام)، واژۆکەرانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان ئێران و دەسەڵاتە رۆژئاواییەکان هەوڵ دەدەن ئەو ڕێککەوتنە بپارێزن. ئەورووپییەکان بەڵێنیان داوە یارمەتیی کۆمپانیاگەلی لایەنی مامەڵە لە گەڵ ئێران تا کاتی پابەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنەکە بدەن. ئێران هەڕەشەی کردووە کە ئەگەر دەسەڵاتە ئەورووپییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران تێنەکۆشن، لە بەرجام دەکشێتەوە. سەفەری ڕۆحانی هەڵگری پەیامێکی بە هێز بۆ ئەمریکایە و بەرپرسانی ئێران و عێراق بە هیوان ئەمریکا لەو پەیامە بگات.

News Code 25581

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =