ئێران و عێراق بۆ درێژەی پەیوەندییەکانیان مۆڵەت لە کەس وەرناگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق پشت ‌ئەستوورە بە نیازپاکیی دراوسێتی، خزمایەتی و پەیوەندیی ستراتژی و بێ شک بۆ پاراستن و درێژە پێدانی مۆڵەت لە کەس وەرناگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە لێدوانە دەستێوەردەرانە و ناپڕۆفێشناڵی برایان هۆک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران سەبارەت بە سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و پێشوازیی گەرمی دەوڵەت و گەلی ئەو وڵاتە لەو، وتی: تووڕەیی ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە جێی سەرسووڕمان نییە، چونکە پێدەچێت ئەو وڵاتە سەرەڕای خەرج کردنی چەندین ملیارد دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناڤین، نەیتوانیوە لە ناو گەلانی ناوچەدا پێگەی گونجاو بە دەست بێنێت. بە دڵنیاییەوە هۆی ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتگەلی دەستدرێژکەرانە، داگیرکەرانە و سەربازیگەری ئەو وڵاتە.

وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکی دەبێ نائەخلاقی و زێدەخوازییەک کە چەندین دەیەیە خویان پێوە گرتووە، وەلاوە بنێن و تەواو ئاگادار بن کە سەردەمی دەستێوەردان و ئەرک دانانی دوورخایەن بۆ وەڵاتانی دیکە، بە سەر هاتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەش دا: ئێران و عێراق وڵاتانێکی سەربەخۆن و دەوڵەتانیان لە رێگەی دەنگ و هەڵبژاردنی خەڵکەوە هاتوونەتە سەر و بێ گومان گەلانی مەزنی دوو وڵات، بە باشی توانای لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان هەیە و پێویست بەوە ناکات کە وڵاتێک بە پێشینەی داگیرکاری، شەڕنانەوە و وێرانگەری، لە هەزاران کیلۆمەتر دوورترەوە بڕیاریان لە سەر بدات.  

قاسمی لە درێژەدا ڕایگەیاند: ئێران و عێراق دوو دراوسێی بە سنوورگەلێکی دوور و درێژ و خاوەن مێژوویی کۆن و دێرینن و گەلانی دوو وڵات خاوەن هاوبەشی و نزیکایەتیی فەرهەنگی، ئایینی و مێژوویی بنچینەدارن و پەیوەندییەکانیان پشت ‌ئەستوورە بە نیازپاکیی، خزمایەتی و دراوسێتی و پەیوەندیی ستراتژی و بێ شک بۆ پاراستن و درێژە پێدانی مۆڵەت لە کەس وەرناگرین. ئەوی ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراقدا دەبیندرێ لە پاڵپشتیی قووڵ و ئەزموونی بە نرخ بەهرەمەندە.

شایانی باسە، برایان هۆک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران رۆژی ڕابردوو ٢٠ی ڕەشەممە لە کاردانەوە بە سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدا وتبووی: ئەو سەفەرە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق نییە و کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدا عێراق بکاتە یەکێک لە پارێزگاکانی خۆی.

News Code 25579

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =