دەستخۆشی لە بڕیاری عێراق بۆ هاوکاری نەکردنی گەمارۆکان دژی ئێران

ئێران و کۆماری عێراق لە بەیانییەیەکی هاوبەش لە سەر گەشە و پەرەسەندنی پێوەندییەکانی دوو وڵاتە لە هەموو بوارەکان جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق لە بەیانییەیەکی هاوبەش لە سەر گەشە و پەرەسەندنی دوو وڵاتە لە هەموو بوارەکان جەختیان کرد.

دەقی ئەو بەیانییە هاوبەشە کە لە سەفەری فەرمی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بۆ عێراق بڵاو کرایەوە، بە شێوەی خوارەوەیە:

بە ناوی خودای بەخشەندە و دلۆڤان

لە سەر داوای فەرمی، عێراق میوانداری بەرێز دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و لێژنەی پایە بەرزی هاوڕێی ناوبراو بوو. ئەو سەفەرە کە لە ڕێکەوتی ٢٠/١٢/١٣٩٧ دەستی پێکرد، سێ ڕۆژی خایاند. پێشوازی گەرمی عێراق لە بەڕێز ڕۆحانی، نیشاندەری قووڵایی پێوندی دۆستانەی دوو وڵاتە و خاڵێکی وەرچەرخان بۆ دروست کردنی هاوکاری ستراتیژی نێوان دوو وڵات و گەشەی پێوەندی نێوان دوو وڵاتە و نەتەوەی برادەر لە هەموو بوارەکان بە پێی هاوکاری قووڵ و دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری یەکتر دێتە ئەژمار.

عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێران یەکەم وڵاتێک بوو کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە پێشکەش کردنی یارمەتی لۆجستیک و ڕاوێژکاری بە عێراق هەوڵی دا و لە پاڵ ئەو وڵاتە دژی تیرۆریزم وەستایەوە، لە هەڵوێستی ئطران لە یارمەتیدانی عێراق بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم دەستخۆشی کرد. لایەنی ئێرانی بڕیاری عێراق لە سەر ئەوەی کە لە گەمارۆکان دژی ئێران هاوڕێ نابێت دەستخۆشی کرد. هەروەها لایەنی ئێرانی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە سەر پاڵپشتی لە رەوتی سیاسی لە عێراق کە بە بەشاری تەاوی خەڵکی ئەو وڵاتە پێک هاتووە و هەروەها پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاک، سەروەرایەتی نەتەوەیی و هەموو هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم جەختی کرد.

دوو لایەنەکە گفتوگۆی گرینگیان لە کەشی برادەرانە، دۆستانە و سازێنەر بەرێوە برد و حەزی خۆیان بۆ پەرەپێدانی پێوەندی سیاسی، ئەمنیەتی، ئابووری، تەندروستی، بازرگانی، فەرهەنگی، زانستی و تەکنۆلۆژیا و هتد دەربڕی. دوو لایەنەکە، هەروەها وێرای بیر ئانینەوەی قووڵی پێوەندییەکانی مێژوویی، خەڵکی، فەرهەنگی، ئایینی و جوگرافیایی نێوان ئێران و عێراق لە سەر نزیکی فەرهەنگی و شارستانیەتی دوو وڵاتەکە جەختیان کرد. جگە لە ئەوە دوو لایەنەکە ئاماژەیان کردە سەر ڕۆڵی زانکۆکان و ناوەندە فەرهەنگییەکان، زانستی، تەکنیکی و زانکۆیی. هەروەها لایەنی ئێران ئامادەیی راگەیاند تا ئەزموونی زانستی، لێکۆڵینەوەیی و تەکنۆلۆژیای خۆی بنێتە ئیختیاری لایەنی عێراقی و لە بەرانبەردا لایەنی عێراقی ئامادەیی خۆیی بۆ گەشەی بەستێنە زانستی و ئەزموونەکانی نێوان دوو وڵات راگەیاند.

دوو لایەنە هەروەها لە سەر ژمارەیەک لە پرسە ناوچەییەکان، کێشە هاوبەشەکان، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، هاوکاری بۆ بەهێز کردنەوەی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە و بنیات نانی هاوکارییە ئابوورییەکان کە یارمەتی دەری بەرژەوەندی و رفاهی نەتەوەکانی ناوچەکە بێت، قسەیان کرد. دوو لایەنەکە بە ئاماژە بە پرسی ئاسایشی ناوچەکە و ڕۆڵی سەرەکیی لە گەشە کردنی ئابووری و پیشکەوتنی بازرگانی، لە سەر ئەو خاڵە جەختیان کرد کە ئاسایش لە ناوچەکە بەرپرسایەتیەکە کە لە سەر ئەستۆی خەڵکە.

دوو لایەنەکە هەروەها لە سەر بڕیاری خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و تاوانە ڕێکخراوە زسەروو نەتەوەییەکان کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە و لە سەر زەروورەتی هەوڵی هەمە لایەنە بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم لە بواری سیاسی، دارایی و هزری جەختیان کرد.

لایەنەکان سەبارەت بە کۆمەڵێک لە پرسەکانی کە دوو لایەنەکە حەزیان لێیە و یادداشتی ریککەوتن لە بوارگەلێک وەکوو نەوت، بازرگانی، تەندروستی، گواستنەوەی رەیلی لە نێوان شەلەمچە و بەسرە و ئاسانکاری دەرکردنی ڤیزا سەبارەت بە پێش نووسی ڕێککەوتننامە ئەمنیەتییەکان گفتوگۆیان کرد و بە مەبەستی پیوشێنگیری پیویست و ئەنجامی کاری ئیداری و یاسایی، بڕیار بوو دەقی ئەو پێش نووسە، بە شێوەی فەرمی لە رێگای دیپلۆماتیکەوە پێشکەش بکرێت.

لایەنەکان لە سەر گرینگایەتی کردنەوەی رێڕەوی سنووری نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە، کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش، بەرێوە بردنی گواستنەوەی یەکجارەکی کاڵا لە نێوان دوو لایەنەک بە بێ پێویست بوونی داگرتنی بار لە سنوورە نێودەوڵەتییەکان جەختیان کرد. دوو لایەنەکە هەروەها سەبارەت بە ناردنی هێزی کاری شارەزا لە نیوان دوو وڵاتەکە و هاوکاری تەندروستی، دەرمانی، پەروەردەیی، پزیشکی، بازرگانی و ئاسانکاری تۆمار کردنی کۆمپانیا دەرمارمانییەکان لە دوو وڵاتەکە باس و گفتوگۆیان کرد.

لە لایەکی ترەوە دوو لایەنەکە لە سەر بەکارهێنانی هەوڵی خۆیان بۆ زیاد کردنی بارستانیی هاوردە و بردەکان لە بوارگەلی بازرگانی، سەرمایەدانەری، ئابووری و خزمەتگوزاری تەکنیکی، ئەندازیاری و پیشەیی کە دەتوانێت یارمەتیدەری گەشەی هەرچی زیاتری دوو وڵاتەکە و ناوچەکە بێت، جەختیان کرد. لە ئەو پیوەندیەدا لایەنی ئێرانی ئامادەیی راگەیاند کە لە رێگای پێشکەش کردنی خزمەت و بەشداری کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئەو بوارانە لە ئاوەدان کردنەوەی عێراق پشتیوانی بکات. لایەنی عێراقیش لە بەشداری کۆمپانیا و سەرمایەدانەرە ئێرانییەکان پێشوازی کرد و خوازیاری پێشکەش کردنی بەرانبەر بۆ چالاکی کۆمپانیا و بازرگانە عێراقییەکان لە ئێران بە مەبەستی دابین کردنی بەرژەوەندی هاوبەش بوو.

بەغدا-٢١ی ڕەشەممەی ١٣٩٧

News Code 25578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =