ئێران وەکوو ڕابردوو بۆ چارەسەری کێشە ناوچەییەکان ڕۆڵ دەگێڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستانەکان ئامادەیی هەیە تا وەکوو ڕابردوو لە درێژەی چارەسەری کێشە ناوچەییەکان و پەرەسەندنی گفتوگۆ و لە نێوان وڵاتەکانی ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدار لە گەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمڕۆ ناوچەکە و جیهان بە هۆی گەشەی زانست، تەکنۆلۆژیا و پێوەنییەوە گۆڕانی بەربڵاوی بە سەرهاتووە، ئاشکرای کرد: ئەبێ هەوڵ بدەین تا ئەرکی خۆمان لە بەرانبەر نەتەوەکانی دوو وڵات بە باشی جێ بەجێ بکەین.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە زل هێزەکانی بەتایبەتی ئەمریکا بەردەوام بە دوای پیلان گێڕی و پلان ڕێژی دژی نەتەوەکانی انوچەکەن، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی هەیە تا وەکوو ڕابردوو لە درێژەی چارەسەری کێشە ناوچەییەکان و پەرە سەندنی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە هەنگاو هەڵبگرێت.

حەکیمیش لە ئەو دیدارە وێڕای پێشکەش کردنی راپۆرتێک لە دۆخی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەشی گشتی لە عێراق، وتی: ئەمڕۆ عێراق توانیویە کێشە گەورە تێبپەرێنێت و لە رێبازی ئاوەدان کردنەوە و گەشە بێت و بە دڵنیاییەوە پەرە پێدانی زیاتر لە ڕابردووی پێوەندییەکان و هاوکارییەکان لە گەڵ ئێران دەتوانن لە خێرا کردنەوەی ئەو ڕەوتە، کاریگەریان بێت.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق بە ئاماژە بە زەروورەتی هەوڵ بۆ پاراستنی یەکگرتوویی و تۆکمە بوونەوەی گرووپە جیاوازەکان لە عێراق، وتی: ئەرکی خۆمان دەزانین تا لە بەرانبەر زیادەخوازییەکان و پڕۆپاگەندا بەربڵاوەکانی ستەمکاران و زل هێزەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستینەوە.

News Code 25572

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =