عادڵ نادری بە "ئای دڵ" ساڵ نوێ دەکاتەوە

هونەرمەندی کوردستانی پاش ١٢ ساڵ و لە گەڵ نزیک بوونەوە لە ساڵی نوێی هەتاوی، سێهەمین ئەلبۆمی مۆسیقایی خۆی لە ژێر ناوی "ئای دڵ" لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ڕوونوێنی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلبومی مۆسیقایی "ئای دڵ" وەک نوێترین بەرهەمی عادڵ نادری هونەرمەند و گۆرانی‌بێژی ناسراوەی کوردستانی کە لە ٨ تراک بە شێوەزارەکانی سۆرانی، کەلهوڕی، هەورامی و کرمانجی پێکهاتووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو (٢٦ی ڕەشەممە) لە پەردیسی سینەما بەهمەنی ڕوونوێنی دەکرێت.

ئەم ئەلبۆمە، سێهەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی فەرمیی نادری‌یە کە ١٢ ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی دووهەمین ئەلبۆمی واتە "سیروان"(١٣٨٥ی هەتاوی) ئاراستە دەکرێت.

عادڵ نادری لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی و دانیشتووی شاری سنەیە. ناوبراو دوای یەکەم مەشقەکانی گۆرانی و مۆسیقای دەزگایی و مەقامی لای مامۆستایانێکی وەک "عێرفان میرانی"، لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی یەکەمین ئەلبۆمی لە ژێر ناوی "مه‌ناله بولبول" بە یادی مامۆستا حەسەن زیرەک لە بیست و شەشەمین ساڵکۆچیدا بڵاو کردەوە.

ئەو هونەرمەندە لە پەنای ئەلبۆمەکانی، دەیان کۆپلە مۆسیقای لە کۆنسێرەتە جۆراوجۆرەکانی لە ناوخۆی وڵات، هەرێمی کوردستان و لە وڵاتانی وەک بلاڕووس، هەنگاریا، قرقیزستان و ... ئاراستە کردووە و بە هۆی ستایلی تایبەتی دەنگ و شێوەی وتن پێشوازیی تایبەتیی لێ کراوە.

News Code 25570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =