تووڕەیی زایۆنییەکان لە بەخشینی میدالیای زۆڵفەقار بە سەردار سلێمانی

بڕیاری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ بەخشینی میدالیای سەربازی زوڵفەقار بە سەرلەشکەر قاسم سلێمانی بووەتە هۆی تووڕەیی زایۆنییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئیسڕائیل بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەکی دەستکاری کراو لە تویتر، سەبارەت بە بەخشینی میدالیای زۆڵفەقار بە سەرلەشکەر قاسمی لێدوانی دا.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی ڕابردوو ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە مەراسمی بەخشینی میدالیای زوڵفەقار بە سەردار سلێمانی وتی: تێکۆشان لە ڕێگەی خوا، بە خەڵاتی دونیایی وڵام نادرێتەوە.

شایانی باسە کە هەنگاوەکانی سوپای قودسی ئێران بە فەرماندەیی سەردار قاسم سلێمانی بووەتە هۆی شکستی پیلانەکانی عەرەبی-زایۆنی-ئەمریکایی و هەر ئەمەش بووەتە تووڕەیی ئەوان.

News Code 25568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =