ئەمریکا ناتوانێت بەر بە پێوەندی ئێران و عێراق بگرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ بەشی عەرەبی کەناڵی بی بی سی لە بەغدا، لە سەر چه‌ند پرسی جیاواز قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆی تایبەت لە گەڵ بەشی عەرەبی کەناڵی بی بی سی لە بەغدا وتی: ئێران بە دوای ڕکابەری لە گەڵ ئەمریکا لە عێراق نییە بەڵکوو ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانە کە گوشار دەخاتە سەر عێراق بۆ ئەوەی کە عێراق ناچار بە هەڵبژاردنی ئێران یان ئەمریکا بکات و بە دڵنیاییەوە ئێمە لەو بوارەوە هیچ داخوازییەکمان نەبووە.

موحەمەد جەواد زەریف زیادی کرد: ئێمه‌ خوازیاری پێوەندی باش لە گەڵ عێراقین. عێراق دراوسێی ئێمەیە لە ڕاستیدا ویلایەتە یەکگرتووەکان ناتوانێت پێوەندی ئێران و عێراق تێک بدات.

نابراو رایگه‌یاند: ئێمە پێوەندی مێژوویی و جوگرافیاییمان هەیە و تەنانەت شەڕی هەشت ساڵەیەک کە سەدام حسێن بە سەر ئێرانی و عێراقییەکاندا سەپاندی نەیتوانی پێوەندی مێژوویی، جوگرافیایی و بنەماڵەیی تێک بدات.

زەریف وتیشی: ئێمە ستراتیژی ناوچەیی لە ژێر ناوی "ناوچەی بەهێزتر" و نەک " وڵاتانی بەهێز" یان " پیاوە بەهێزەکان" مان هەیە. ئێمە تا ڕادەی زۆی پیاوی بەهێزمان بووە و ئێستاش پێویستمان بە ناوچەیەک بەهێز هەیە.

ئاماژه‌شی دا که‌ من وا بیر ناکەمەوە ئێمە بۆ ئەنجامی کارێک دژی وڵاتێکی تر یان دابین کردنی دەستێوەردان لە هیچ وڵاتێکی بە وەکالەت لە ئێرانەوە لێرە بین. هەڵویستەکانی ئێمە زۆر ڕوونن و خوازیاری گفتوگۆین.

زەریف سەبارەت بە ڕێکاری پاڵپشتی لە دانوستانی بازرگانی ئێران و ئەورووپا ناسراو بە ئینستکسیش وتی: ئینستکس تەواوی کێشەکانی ئێران چارەسەر ناکات و تەواوی بەڵێنەکانی ئەورووپا وەکوو شەریکی بەرجام بەدی ناهێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دەست لەکار کشانەوەی خۆشی ئەو کارەی بێ پێوەندی بە سەفەری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بۆ تاران وەسف کرد و هۆکارەکەی پاراستنی پێگە و ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوە هێنایە ئەژمار.

زەریف لە کاردانەوە بە کارەکەی ئەم دواییەی بریتانیا دژی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لەبنان و خستنی ئەو بزووتنە لە ناو خشتەی گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: بریتانیا بە ئەو کارە زۆربەی خەڵکی لوبنانی خستە نێو خشتەی تیرۆرەوە.

وەزیری دەرەوە ویڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هاوکاری لە گەڵ عەرەبستان، زیادی کرد: بەڵام ئەوان ئەبێ ئەو پرسە قبووڵ بکەن کە ئاسایشی ئێران و عەرەبستان پێکەوە بەستراونەتەوە.

زەریف هەروەها ڕەوتی سیاسی لە سووریا باشتری بژاردە بۆ چارەسەری قەیرانی ئەو وڵاتە هێنایە ئەژمار.

News Code 25565

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =