تیرۆریزم ته‌نیا به‌ هێزی سه‌ربازی ڕیشه‌کێش نه‌ده‌کرا

ڕۆحانی جەختی کرد کە ئەگەر هەوڵەکان بۆ پەرەدان بە پەیوەندیگەلی زانستی، فەرهەنگی، سیاسی و ئابووری لە نێوان ئێران و عێراق لە ئارا نەدەبوو، تەنیا بە دەسەڵاتی سەربازی تیرۆریزم ڕیشەکێش نەدەکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی شەوی ڕابردوو (دووشەممە) لە دیداری نوێنەرانی حزب و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەوڵ و هاوکاریی بەربڵاو لە نێوان دەوڵە جۆراوجۆرەکانی ئێرانو عێراق لە پێناو پەرەدان بە پەیوەندی و هاوکارییەکان لە ئارادا بووە، وتی: لەو ماوەیەدا هەموو بەرپرسانی دوو وڵات بۆ تۆکمەتر کردنی پەیوەندی و خۆشەویستیی گەلانی دوو وڵات هەنگاوی گرینگ و بەرزیان هەڵگرتووە.

ڕۆحانی بە داکۆکی لە هاوڕێی و دۆستایەتیی نزیکی دەوڵەت و گەلانی ئێران و عێراق لە قۆناغە هەستیارەکاندا، جەختی کرد: لە هەلومەرجێکدا کە ئەمریکا بە گامرۆوە ستەمکارانەکانی بە دوای داسەپاندنی گوشار و مەوداخستنەوە لە نێوان وڵاتانی هاوڕێی وەک ئێران و عێراقە، دەبێ لە پەنای یەکتری دژی زێدەخوازیان بوەستین.

وتیشی: وێرای دەسکەوتە گرینگەکانی عێراق لە خەباتی دژ بە تیرۆریزم، ئەم خەباتە کۆتایی نەهاتووە و ئێرانیش هەر وەک جاران پشتیوانی عێراقە لە ڕێگای ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزمدا.

سەرۆک کۆمار بە پەسن دانەوەی خۆڕاگریی گەل و سوپای عێراق لە هەمبەر تیرۆریستان، ڕایگەیاند: لەو ڕۆژانەی کە تاقمێک لە وڵاتان بە شیرەبزەوە پێیان وابوو خەڵکی عێراق بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش شکست دێنن، گەلی ئێران هاوڕێ و پشتیوانی خەڵکی عێراق بوون و توانیمان پێکەوە تیرۆریستان بەرەوڕووی گەورەترین شکست بکەین.

ڕاشیگەیاند: بەختەوەرانە ئەمڕۆکە شایەدی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراقداین و خۆشحاڵین کە دیموکراسییەکی زۆر باش لەم وڵاتەدا جێگر بووە و هەموو حزبەکان بۆ داهاتووی عێراق تێدەکۆشن.

ناوبراو لە درێژەدا بیری هێنایەوە: ئەگەر هەوڵەکان بۆ پەرەدان بە پەیوەندیگەلی زانستی، فەرهەنگی، سیاسی و ئابووری لە نێوان ئێران و عێراق لە ئارا نەدەبوو، تەنیا بە دەسەڵاتی سەربازی تیرۆریزم ڕیشەکێش نەدەکرا.

ڕۆحانی جەختی لەوەش کرد: پێشوازیی هەموو حزب و باڵە سیاسییەکانی دوو وڵات لە پەرەسەندنی پەیوەندیی هەمە لایەنەی نێوان ئێران و عێراق نیشان دەدات کە گەلانی دوو وڵات هیچ دژایەتییەکیان لە گەڵ پەرەسەندنی زیاتر لە جارانی هاوکارییەکان پێکەوە نییە و دەتوانین ئەو ڕێگایە بۆ دەستەبەر کردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ ناوچەکە درێژە پێ بدەین.

لەو دیدارەدا نوێنەرانی حزب و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق بە یەکدەنگی گەمارۆگەلی ستەمکارانە و نایاسایی دژ بە ئێرانیان ڕەت کردەوە و هاوڕێی و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی ئێران لە هەمبەر ئەو گەمارۆیانە ڕاگەیاند.

News Code 25564

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =