تورکیا له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا واز له‌ کڕینی ئێس ٤۰۰ ناهێنیت

وتەبێژی حزبی داد و گەشەی تورکیا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئەمریکاییەکان ناتوانێت ببێتە هۆی نەکڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ لە ڕووسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕیانۆستی، عومەر چلیک، وتەبێژی حزبی داد و گەشەی تورکیا ڕایگەیاند کە هەڕەشەی ئەمریکاییەکان بۆ نەکڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤۰۰ گەمژانەیە و ناگاته‌ ئه‌نجام.

ئەو زیادی کرد: لێدوانی یەک لە دوای یەکی ئەمریکا لە دژی کڕینی ئێس ٤۰۰ دەبێتە هۆی پێداچوونەوە بە کڕینی فڕۆکەی ئێف ۳٥ لە ئەمریکا. ئەم لێدوانانە لە ئاستی ئاسایی دەرچووە. ئەم قسانە هیچ ئه‌نجامێکی نابێت. هەر جۆرە کێشەیەک لە نێوان هاوپەیمانەکان دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بێت. ئێمە بە هۆی هەڕەشەکان دەست لە ئێس ٤۰۰ هه‌ڵناگرین.

ئەو زیادی کرد: هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گەماڕۆ دانی تورکیا کارێکی هەڵەیە و نادادپەروەرانەیە لە لایەن ئەمریکا کە هاوپەیمانی ناتۆیه‌.

News Code 25563

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =