مەلا عومەر ساڵانێکی زۆر لە نزیک بنکه‌ی ئەمریکاییەکان ژیاوە

ڕاپۆرتێک ئاماژەی داوە کە مەلا عومەر، سەرۆکی پێشووی تاڵیبان بۆ چەندین ساڵ لە نزیک بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ژیاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، بتی دێم، ڕۆژنامەوانی هۆلەندی لە میانەی کتێبێک بە ناوی گەڕیان بەدوای دوژمن، ڕووداوی نوێی لە سەر ژیانی مەلا عومەر بڵاو کردووەتەوە.

نووسەری ئەم کتێبە زیاتر لە ٥ ساڵ لەگەڵ بادیگاردێکی مەلا عومەر گفتوگۆی کردووە.

لەم کتێبەدا هاتووە کە مەلا عومەر سەرەتا چەند ساڵ لە کەلات ژیاوە، دوای ئەمە شوێنی شاردنەوەی خۆیی کاتێک گۆڕی کە هێزکانی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۰٤ تەنیا چەند سەد مترێک لەو دوور بوون له‌ بنکەیەکی سەربازی دا، بەڵام دوای گواستنەوە هێزەکانی ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی دیکەیان لە نزیک ئەو ساز کرد و مەلا عومەر بۆ چەند ساڵێک لە نزیک ئەمریکاییەکان ژیا.

بتی دێم زیادی کردووە کە سەرەڕای ترس لە ئاشکرا بوون مەلا عومەر شوێنی خۆشاردنەوەی نەگۆڕی، هەر بۆیە زۆر کەم ماڵی بەجێ دەهێشت و کاتی بەرز بوونەوەی فڕۆکە ئەمریکاییەکان ،توونێلەکان ده‌بوونه‌ گیان په‌نا بۆی.

شایانی باسە مەلا عومەر لە ئاڤریلی ۲۰۱۳ مرد، بەڵام تاڵیبان  دوو ساڵ دوای ئەوە ڕایگەیاند.

News Code 25562

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =