واژۆ کردنی ۲۲ ڕێککەوتننامه‌ی بازەرگانی لە نێوان ئێران و عێراق

ئێران و عێراق لە بواری پیشە و بازەرگانی هاوبەش ۲۲ ڕێککەوتنیان واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە وەزارەتی پیشە، کانگا و بازەرگانی، ڕەزا ڕەحمانی بە مەبەستی پەرەدان بە هاوکاری بازەرگانی و پیشەیی لە نێوان ئێران و عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عێراقی کردووە و لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وەزیرانی بازەرگانی و پیشەی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کۆتایی ئەم دیدارانە ۲۲ ڕێککەوتن لە بواری بازەرگانی و پیشەیی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ کراوە. ئەم ڕێککەوتنانە کاریگەری زۆری بە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات هەیە و دەتوانێت پەرەیەکی زۆر بە هاوکاری نێوان هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق بدات و ببێتە هۆی ساز بوونی هەزاران هەلی کار بۆ لاوانی هەر دوو وڵات.

News Code 25558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =