ڕەنگە بەمزوانە ڕۆحانی سەردانی سووریا بکات

باڵوێزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند کە ڕەنگە بەمزوانە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی سووریا بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلعەهد، جەواد تورک ئابادی، باڵوێزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند کە ڕەنگە بەمزوانە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی سووریا بکات.

ئەو سەبارەت بە سەردانی ئەم دواییەی بەشار ئەسەد بۆ ئێران وتی: بەرپرسانی ئێران و سووریا بەردەوام لە پەیوەندیدان و سەردانەکەی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ تاران سەرکەوتوو بوو و ئێمە لە دوای پەوەندی قووڵترین و سەفەری سەرۆک کۆماری ئێرانیش بۆ دیمه‌شق  بە زوویی ئەنجام دەبێت.

تورک ئابادی سەبارەت بە ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا وتی: ئێمە ڕێز له‌ خواستی خەڵکی سووریا دەگرین و ئەوە ئەوانن کە دەبێت بریاری کۆتایی بۆ ئیداره‌ی وڵاته‌که‌یان بده‌ن.

ئەو ئاماژەی دا: سووریا مافی خۆیەتی کۆنترۆڵی هەموو سنوورەکانی بکات ئەمە شتێکە سازشتی لە سەر ناکرێت و دەبێت پێکەوە دانوستان بکەین لە ناوچەکە و ناکۆکی و قەیرانەکان چارەسەر بکەین. سووریا توانی بە سەر هەموو پیلانەکاندا زاڵ بێت و ئەمە گرنگ ترین بابەتە.

باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: بڕێک لە حاکمانی ناوچەکە لایان وایە دەتوانن بە ملدان بەئەمریکا ڕوانگەی گەنداڵی خۆیان پەرە پێبدەن، بەڵام خەڵک دواجار چارنووسی خۆی دیاری دەکات.

News Code 25556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =