ڕۆحانی سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانی دیدار ده‌کات

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند ڕۆژی چوارشه‌مه‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانی دیدار ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئه‌لمه‌سئه‌له‌، جه‌واد غه‌زالی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: حه‌سه‌ن رۆحانی سبه‌یةی چوراشه‌مه‌ ۲۲ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ سه‌فه‌رێکی فه‌رمیدا دێته‌ نه‌جه‌ف.

غه‌زالی وتی: ه‌فه‌ری ڕۆحانی بۆ نه‌جه‌ف به‌ پێی خشته‌ی ڕاگه‌یێندراو سه‌ره‌تا زیاره‌تی باره‌گای پیرۆزی ئیمام عه‌لی ده‌بێت و دواتر کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق.

News Code 25555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =