ڤیزای عێراق بە بەلاشە

جێگری بانگەشە و پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری لە خۆڕایی و بە بەلاش کردنی ڤیزای زیارەتکاران و گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی لە ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ساڵی داهاتووی هەتاوییەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرویز ئیسماعیلی جێگری پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرۆک کۆماری لە پەیجی تایبەتیی تویتەری خۆیدا نووسی: دوای ڕێککەوتنی ئێران و عێراق، دەرکرانی ڤیزای زیارەتکاران و گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی لە لایەن هەر دوو وڵاتەوە، لە ناوەڕاستی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٨ی هەتاوی خۆڕایی دەکرێت.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە پرسی هێڵی رێگەی ئاسنی ئێران بۆ عێراق نووسی: هەنگاوەکان بۆ چێکردنی رێگەی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە بەزوویی هەڵدەگیردرێت.

News Code 25552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =