واژۆی  ۵ ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێراندا لیژنە پسپۆڕەکانی ئێران و عێراق ۵ ڕێککەوتننامەی هاوکاری هاوبەشیان واژۆ کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و ئێران واژۆ کراوە.

نووسینگەی عەبدولمەهدی ئاشکرایکرد:  یاداشتەکان تایبەتن بە بوارەکانی نەوت و بازرگانی و تەندروستی و گواستنەوە و دامەزراندنی هێڵی ئاسن لە نێوان بەسرە و شەلەمچەی باشوری عێراق.

هەروەها یاداشتێکی کارئاسانی بۆ هاتوچۆ و گەشتی سەرمایەدار و خاوەنکارانی هەردوو وڵات واژۆ کرا و ڤیزا دەبێتە بەلاش.

هەر لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ کراوە دەربارەی بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی.

News Code 25551

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =