کۆماری ئیسلامی هێشتا کاری زۆری بە سەردار سلێمانی هەیە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی پێدانی میدالیای زولفەقار بە سەردار سەرلەشکەر قاسم سلێمانی وتیان: کۆماری ئیسلامی هێشتا کاری زۆری بە سەردار هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە ڕێوڕەسمی پێدانی میدالیای زولفەقار بە سەردار سلێمانی جەختیان کرد: جەهاد لە ڕێگای خودا بە خەڵات و پێزانینی دنیایی قەرەبوو ناکرێتەوە.

ڕێبەری هەروەها  ڕایانگەیاند: خوای گەورە بەم برامانە- سەردار سلێمانی سەرکەوتنی داوە و ئەمان چەندین جار گیانیان کەوتە مەترسی هێرشی دوژمن، لە ڕێگای خودا جەهادیان کرد خوای گەورە پاداشیان بداتەوە و ژیانیان بە بەختەوەری و ئەنجامیان بە شەهادەت بێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕوو لە سەردار سلێمانی وتیان: هەڵبەت شەهادەتیان ئێستا نا، چونکوو ساڵانێکی زۆر کۆماری ئیسلامی کاری بەوان هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا خودا شەهادەت بکات بە بەشیان.

News Code 25549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =