زەریف وەرگرتنی میدالیای زوڵفەقاری لە سەرلەشکەر سلێمانی پیرۆز کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی پەیامێک، وەرگرتنی میدالیایی زوڵفەقاری لە لایەن ڕێبەری باڵای ئێرانەوە، لە سەرلەشکەر سلێمانی پیرۆز کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی پەیامێکدا  پیرۆزبایی وەرگرتنی میدالیای دلێریی زوڵفەقاری لە فەرماندەی هێزی قودسی ئێران کرد کە لە لایەن ڕێبەری باڵاوە پێی بەخشراوە.

لە دەقی ئەم پەیامە هاتووە: برای بەڕێزم سەردار سەرلەشکەر قاسم سلێمانی وەرگرتنی میدالیای سەربازی زوڵفەقاری لە لایەن ڕێبەری باڵاوە لە ئێوە پیرۆزبایی دەکەم.

لە درێژەدا هاتووە: هەوڵی دڵپاکانە و هاوڕێکانتان لە دژی تیرۆریست و توندڕەوەکان کە لە ناوەندی شەڕخوازانی ناوچەکە و جیهان هەڵدەقوڵان، بەستێنی بۆ سازبوونی ناوچەیەکی بەهێز و پاک لە دەماگرژی و توندڕەوی خۆش کردووە. ئەمەش دەتوانێت بە پشت بەستن بە خۆباوەڕی و خۆڕاگری خەڵکی ناوچەکە داهاتوویەکی گەشتر بۆ خەڵکی ستەملێکراوی ناوچەکە ساز بکات. هیوام بەردەوام بوونی ئێوەیە لە سەرکەوتنەکان.

News Code 25548

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =