ترامپ لە بنکەیەکی حەشار دراو و ڕۆحانی سێ رۆژ میوانی بەغدا دەبێت

وەزیری دەرەوەی پێشوی عێراق بە بەراوەرد کردنی سەفەری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئەمریکا بۆ عێراق وتی: ڕۆحانی سێ رۆژ لە عێراق دەبێت، بەڵام ترامپ لە بنکەیەکی پەراوێزی و حەشار دراو گیرساوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کارڵ بیڵدت (Carl Bildt) وەزیری دەرەوەی پێشوی سوید بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تویتەرەکەی خۆیدا سەبارەت بە سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو لە پەیامی تویتەرەکەی خۆیدا نووسی: لە کاتێکدا ترامپ تەنیا لە گەڵ سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی حەشار دراو و دوور دیدار کرد و چاوی بە بەرپرسان و سەرۆکانی عێراق نەکەوت، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ماوەی سێ رۆژ میوانی بەغدا دەبێت.

News Code 25547

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =