سەفەرێک لە پێناو تۆکمەترکردنەوەی ڕۆڵی ناوچەیی ئێران

میدیایەکی رۆژئاوایی ڕوانییە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق و ئەو سەفەرە پاش سەردانەکەی بەشدار ئەسەد لە تاران، بە هۆکاری تۆکمەتر کردنی ڕۆڵی ناوچەیی ئێران زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یۆرۆنیووز لە شرۆڤەکەیدا نووسی: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی دووشەممە بۆ دیداری فەرمی و بە ئامانجی تۆکمەترکردنی پەیوەندیگەلی سیاسی و ئابووری، گەیشتە عێراق.

ئەوە یەکەمین دیداری ڕۆحانی لە عێراق لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردووە و لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئابووریی ئێران لە ژێر کاریگەریی گەمارۆگەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و تۆکمەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ یەکێکە لە رێکارەکانی ئێران بۆ خۆڕاگری هەمبەر بەو گەمارۆیانە.

حەسەن ڕۆحانی بەر لە دەرچوونی لە تاران ڕایگەیاند کە پێسوازی دەکات لە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ عێراق بە تایبەت لە کەرتی گواستنەوەدا.

بڕتارە ئەو لە میانەی ئەو سەفەرە سێ رۆژەدا لە گەڵ بەرهەم ساڵع سەرۆک کۆمار و عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و هەروەها ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق دیدار و گفتوگۆ بکات. سەفەر بۆ شارە ئایینییەکانی کەربەلا و نەجەف لە پلانەکانی دیکەی سەفەری ڕۆعانی بۆ عێراقە.

باشترکردنی پەیوەندیگەلی ئابووری

عێراق سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا، یەکەمین هاوپەیمانی بازرگانیی ئێران لە نێوان دراوسێکانیەتی. بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمی ئاستی پەیوەندیی بازرگانی دوو وڵات کە زۆرتری هەناردەی ئێران بۆ عێراقە، ١٠ ملیارد دۆلارە.

ڕۆحانی دەیەوێ لە میانەی ئەو سەفەرە ئاستی هەناردەی ئێران بۆ عێراق دوو هێندەی ئاستی ئێستا بکات و بایەخی دانوستانی بازرگانیی دوو وڵات تا ساڵی داهاتوو بگەیێنێتە ٢٠ ملیارد دۆلار.

هەناردەی ئێران بۆ عێراق بریتییە لە شمەکی جۆراوجۆر و بەرچاوترینیان بەنزین و کارەبایە.

باشترکردنی پەیوەندیگەلی سیاسی

زۆربەی جەماوەری ئەو دوو وڵاتە شیعەیە و لە کاتی ڕووخانی سەدام حسێن پەیوەندییەکی زۆر نزیک لە نێوان خەڵکی دوو وڵاتدا ساز بووە. ئێران هەروەها یەکەمین وڵاتە کە لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق فریای بەغدا کەوت؛ یارمەتیگەلی ئێران بە عێراق بریتی بوو لە ڕاوێژکاریی سەربازی و دابین کردنی چەک و چۆڵ.

ئەگەرچی ئێران لە سەرودەمی چالاکییەکانی داعش لە عێراق، بە شێوەی فەرمی ئامادەیی سەربازیی نەبوو بەڵام لە گرووپگەلی شیعەی بە هیز لە خاکی ئەو وڵاتە پاڵپشتی دەکرد؛ گرووپگەلێک کە بەراوەرد دەکرێت نزیکەی ١٥٠ هەزار چەکداری بێت.

ئەو سەفەرە هەروەها ڕۆڵی ناوچەیی ئێران بە تایبەت لە دوای دیداری بەشار ئەسەد لە تاران تۆکمەتر دەکات.

سەفەر لە سای گوشارەکانی ئەمریکا

سەفەری بەڕیز ڕۆحانی بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە بەغدا لە لایەن واشنتۆنەوە لە ژێر گوشارە کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ تارا بەرتەسک بکاتەوە.

بەغدا کە لە پاڵثشتیگەلی ماڵی و سەربازیی واشنتۆنە بەهرەمەندە، بەردەوام هەوڵ دەدات کە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ هەر دوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران بە هاوسەنگی ڕاگرێت.

ئەمریکا نزیکەی ٥٢٠٠ سەربازی لە خاکی عێراق هەیە کە زۆربەیان خەریکی ڕاهێنان و مەشقی سەربازی بە هێزەکانی عێراقی و پاڵپشتیی ڕاسپاردەییانن.

ئەگەرچی عێراق نەیتوانیوه بۆ درێژەی کڕیاریی پێداویستیگەلی وەک کارەبا و گازی سروشتیی خۆی لە ئێران، مۆڵەتی پێویست لە واشنتۆن وەرگرێت، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان داوای لە بەغدا کردووە تا بۆ دابین کردنی وزەی خۆی لە گەڵ کۆمپانیاگەلی ئەمریکایی مامەڵە بکات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو بەر لە دەرچوونی لە تاران بۆ بەغدا بە هەواڵنێرانی راگەیاند: ئێرانو  عێراق دوو دراوسێن کە هیچ وڵاتیك بۆی نییە دەستێوەردان لە پەیوەندیی مێژوویی دوو دراوسێ بکات.

News Code 25546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =