ئێران ئامادەی بەشداریی چالاکانە لە ئاوەدان کردنەوەی عێراق

سەرۆک کۆمار وتی: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تا ڕیشەکێش کردنی تێکراییان درێژەی دەبێت و ئێران ئامادەی بەشداریی چالاکانە لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیان پێگەیشتووەکانی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە دیداری بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا، وێرای نرخاندنی میواندارێتی و پێشوازیی گەرمی دەولەتی عێراق لە وەفدی ئێران لەو سەفەرە، هیوای خواست کە ئەم سەفەرە هەنگاوێکی گەورە بێت لە پێناو گەشە و تۆکمەترکردنی پەیوەندی و هاوکارییەکانی دوو وڵات.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە پەیوەندیی برایانە و درواسێتیی ئێران و عێراق وتی: یەکپارچەیی و سەقامگیریی عێراق بۆ ئێران گرینگە، چونکە عێراقی سەقامگیر دەتوانێ ڕوڵێکی گرینگ لە ناوچەدا بگێڕێت.

سەرۆک کۆمار بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە هەستی ئێمە لە عێراق هەستی بوون لە وڵاتی خۆمانە، وتیشی: پەیوەندی نێوان گەلانی ئێران و عێراق هەزاران ساڵەیە و تاران هۆگرە کە ئەو پەیوەندییە ئایینی، فەرهەنگی، مێژوویی و ناوچەییە زیاتر لە ڕابردوو تۆکمە بکرێت.

ناوبراو هەروەها گەشەی پەیوەندیی بانکیی وەک پاڵپشتێکی پتەو بۆ گەشەی هاوکاریگەلی بازرگانی و ئابووریی ئێران و عێراق زانی و ڕایگەیاند: ئێران و عێراق دەتوانن لە پێناو ئاسانکاری لە بوارگەلی پەیوەندیی گومرۆکی، سنووری و ستانداردەکانی گەشەی گونجاوی ئابووریی دوو وڵات،  پەیوەندی و هاوکارییەکانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی وزە، گواستنەوە، ترانزیتی کاڵا، بەهرە وەرگرتن لە سەرچاوەگەلی ئەلوەند، پێکەوە لکاندنی رێگەی ئاسنی دوو وڵات و پرسی زیارەتکاران پەرە پێ بدەن.

ڕۆحانی لە درێژەدا ئاماژەی بە داکۆکیی ئێرا لە عێراقێکی هێمن، سەربەخۆ و گەشەمەند کرد و ڕاشیگەیاند: بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تا ڕیشەکێش کردنی تێکراییان درێژەی دەبێت و ئێران ئامادەی بەشداریی چالاکانە لە ئاوەدان کردنەوەی ناوچە زیان پێگەیشتووەکانی عێراقە.

لە درێژەدا سەرۆک کۆماری عێراقیش وێڕای نرخاندنی پشتگیرییەکانی ئێران لە عێراق بۆ شەڕی دژی داعش جەختی کرد: پەیوەندی عێراق و ئێران بە سوودی هەموو ناوچەیە.

بەرهەم ساڵح بە ئاماژە بە تۆکمەبوونی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات بەدرێژایی مێژوو، وتی: گەلی ئێران بە بنەماڵەی خۆم و ئێران بە وڵاتی دووهەمی خۆم دەزانم.

ناوبراو سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی وەک هەنگاوێکی پێداگرانە بۆ تۆکمەترکردنی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات وەسف کرد و ڕایگەیاند: عێراق پێدارە لە پەرەدان بە پەیوەندی و هاوکاریگەلی هەمە لایەنە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و لەناو بردنی لەمپەرەکانی هاوکاری لە نێوان دوو وڵاتدا.

News Code 25544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =