ئێران و عێراق ئەبێ یەکگرتووە بن/گەلی ئێران لە ڕۆژانی سەختدا پاڵپشتی عێراق بوون

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئێران و عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە گەڵ پرسی تیرۆریزم بەرەوڕوو بوون، وتی: زۆر زۆشحاڵین لە ڕۆژانی سەخت لە پاڵ خەڵک و وڵاتی عێراق بووین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەفەری عێراقی کردبوو، لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق وتی: لە دەوڵەتی عێراق بۆ میوانداری لە لێژنەی ئێرانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانەوەمان لە ئەو وڵاتە، دەستخۆشی دەکەین.

ناوبراو وتی: هەستی ئێمە لە عێراق هەر ئەو هەستەیە کە لە نیشتمانی خۆمان هەمانە. پێوەندی دوو وڵات دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵی ڕابردوو. ئەو هاوبەشییە ئایینی، مێژوویی، فەرهەنگی و ئایینییە شتێک نییە کە هیچ کات لێی دوور بکەین و بەردەوام حەزمان لە تۆکمە کردنی ئەو پێوەندییە بووە.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی زۆر باشمان لە گەل سەرۆک کۆماری عێراق هەبوو و لە تەواوی ئەو دانوستانە خاڵێکی جیاوزایمان نەدی، زیادی کرد: پێوەندی ئێران و عێراق ل بەرژەوەندی دوو نەتەوەکەیە و ئێمە ئیزن نادەین ئەو بەرژەوەندییە هاوبەشە لە هیچ دۆخێکدا لە ڕێگا ئەرێنییەکەی خۆی دوور بکەوێتەوە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: لە تەواوی بوارەکان، بەستێنی پێویست بۆ هاوکاری نێوان دوو لایەن هەیە. بازرگانی و سەرمایەدانەری، پێکهێنانی شارۆچکەی پیشەیی هاوبەش، بازاڕچەی سنووری، گەشتیاری لەوانە زیارەتکارانی دوو وڵاتەکە، کارەبا، گاز، نەوت و بانک و پێوەندی دارایی و بانکی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری، رێگاوبان، ڕێگای ئاسنی، ڕێگای ئاوی، ڕۆخانەی ئەروەند ، پرسی ژینگە، سیاسی و، ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

ناوبراو وتی: هەر دوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوو لە گەڵ پرسی تیرۆریزم بەرەوڕوو بوون و ئەمڕۆکە زۆر خۆشحاڵین کە لە ڕۆژانی ئەستەم لە پاڵ نەتەوە و سوپای عێراق بووین.

ڕۆحانی وتیشی:  ئێمە وڵاتی عێراق لە ناوچەکە، لە جیهانی ئیسلام و لە نێو وڵاتانی عەرەبی، وەکوو وڵاتێکی گرنگ چاو لێدەکەین و ئەو وڵاتە دەتوانێت ڕۆڵی زۆر لە ناوچە و لە پێوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بگێڕێت.

سەرۆک کۆمار وتی: ئێمە دەمانەوێتلە گەڵ عێراق دوو وڵاتی زۆر نزیک و یەکگرتوو بین. نەک ئەوەی کە یەکگرتوو بین دژی وڵاتانی تر، بەڵکوو یەکگرتوو بین تا وڵاتانی ناوچەکە بەرەو لای خۆمان ڕابکێشین.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ ئێمە پاوەجێی، ئاسایش و دیمۆکراسی لە عێراق زۆر گرینگە و دەزانین عێراقێکی ئەمن و ئاوا دەبێتە هۆی پاوەجێی و ئاسایشی گشتی ناوچەکە.

ڕۆحانی لە کۆتاییدا بە وتنی ئەوەی کە جارێکی تر لە خەڵکی عێراق دەستخۆشی دەکەین بۆ میوانداریان لە ئێارنییەکان بە تایبەتی لە ڕۆژانی ئەربەعین، وتی: ئێمە گرنگایەتی زۆر دەدەینە ئەو سەفەرە و لە بەرپرسە عێارقییەکان و لە بەڕێز سەرۆک کۆماری عێراق دەستخۆشی دەکەین و هیوادارین ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەی دوو لایەنەکە لە بوارە جیاوازەکان ببینین.

News Code 25541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =