ڕۆحانی گه‌یشته‌ به‌غدا و چووه‌ زیاره‌تی حه‌ره‌می ئیمام موسا کازم (د.خ)

سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ به‌غدا و به‌ر له‌وه‌ی له‌ لایه‌ن هاوتا عێراقییه‌که‌ی پێشوازی لێبکرێت، چووه‌ زیاره‌تی حه‌ره‌می ئیمام موسا کازم (د.خ).

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ شه‌فه‌ق نیوز ڕایگه‌یاند که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ئه‌نجامی دیدارێکی 3 ڕۆژه‌ به‌ هاوڕێی لێژنه‌یه‌کی سیاسی و ئابووری سه‌ردانی به‌غدای کردووه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: ڕۆحانی له‌ کاتی دابه‌زین له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا له‌ یه‌که‌مین سه‌ردانی خۆی بۆ عێراق له‌ لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی لێکرا.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ که‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشکرا بێت، ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ر له‌وه‌ی له‌ کۆشکی سه‌لام له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح هاوتا عێراقییه‌که‌ی خۆی دیدار بکات، چووه‌ زیاره‌تی حه‌ره‌می ئیمام موسا کازم (د.خ) له‌ باکووری شاری به‌غدا.

News Code 25536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =