بەکار هێنانی سەگ و پشیلەی ڕۆبۆتیک بۆ دەرمانی ئالزایمر

لێکۆڵەرانی ئوسترالیایی دەڵێن سەگ و پشیلە ڕۆبۆتیکەکان یارمەتی کەسانێک دەدەن کە تووشی نەخۆشی بیرچوونەوەن تا بیرەوەرییە خۆشەکانی ڕابردوویان بیر بهێننەوە و بۆ کەم کردنەوەی کاریگەری نەخۆشییەکە هەوڵ بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەی بی سی، ئەو ئاژەڵە ڕۆبۆتیکانە بە دروست کردنی هەستی خۆشی و شادی لە کەسە بەساڵاچووەکان، یارمەتیان دەدەن تا کاتێکی خۆش بە سەر بەرن و لە دەرد و نیگەرانییەکانیان کە بە هۆی بیرچوونەوەوە تووشی هاتوون، کەم بکەنەوە.

مۆدێلی نوێی ئەو ئاژەڵانە زۆر شێوەی سەگ و پشیلەی ڕاستی دەدەن و دەتوانن وەکوو ئەوان هاتوچۆ دەکەن و دەجووڵێن. بەکارهێنانی هەست پێکەری پێشکەوتوو وردەکاری ئاژەڵە ماڵەچەییە ڕۆبۆتیکەکانی زیاد کردووە و ئوسترالیاییەکان دەیانەوێت لە ئەو ئاژەڵانە بۆ دەرمانی بڕێک نەخۆشی دەروونیش کەڵک وەربگرن.

هان دانی بیر و ئاسانکاری بۆ بەیاد هێنانی بیرەوەرییەکان لە باشییەکانی بەکارهێنانی ئەو ڕۆبۆتانەیە و چاوەڕوانی دەکرێت لە داهاتوو بۆ بەکارهێنانی زیاتری ئەو ئاژەڵە ماڵەچەییانە لە ئوسترالیا بەرنامەڕێزی بکرێت.

News Code 25535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =