کڕێنی ئێس ۴۰۰ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مریکاوه‌ نییه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئه‌نقه‌ره‌ وتی: کڕێنی ئێس ۴۰۰ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌مریکاوه‌ نییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ تایمز ئاوا ئیسڕائیل، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ ئامه‌د له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ کڕینی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ ڕووسیا وتی: هه‌مووان ده‌زانن که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ ناتۆ و فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێف ۳۵ و یان ته‌نانه‌ت ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکاوه‌ نییه‌.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێس ۴۰۰وه‌ نییه‌، به‌ڵکو به‌م هۆیه‌یه‌ که‌ ئه‌نقه‌ره‌ خۆی سه‌ربه‌خۆ بڕیار ده‌دات و سه‌ربه‌خۆ کاره‌کانی به‌ره‌وپێش ده‌بات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکایی پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ ڕووسیا بکرێت، فرۆشتنی مووشه‌کی پاتریۆت و ئێف ۳۵ به‌م وڵاته‌ ڕاده‌گرن.

News Code 25534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =