هێرشی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا بۆ سه‌ر داعش

به‌رپرسێکی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ به‌ خه‌ستی هێرشی ئاسمانی کراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌نبانه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کان له‌ شارۆچکه‌ی باغۆز سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، مه‌ستفا بالی، سه‌رۆکی نووسینگه‌ی مێدیایی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی ئه‌م هێزانه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌ی باغۆز له‌ باشووری سووریا حه‌شارگه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ کراوه‌ته‌ ئامانج.

بالی له‌ تویتر نووسی: هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان کاتژمێر 6ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ کردووه‌. 

ئه‌م هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ له‌ حاڵێکدا بووه‌ که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ ڕاکردنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی گرووپی تیرۆریستی داعش دوای تیرۆرێکی سه‌رنه‌که‌وتوو له‌ باغۆز هه‌واڵی دا.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ناکۆکییه‌کان له‌ ناو گرووپی تیرۆریستی داعش زیادی کردووه‌ و بڕێک له‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌ دوای جێگری به‌غدادین و به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ گیانی خۆی زۆر ده‌ترسێت.

له‌ درێژه‌دا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ وتی که‌ زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له‌ ڕۆژانی پێشوو له‌ ناوچه‌ی باغۆز ڕایان کردووه‌، به‌یعه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدادی شکاندووه‌.

News Code 25533

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =