تیرۆر بۆ ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت نییه‌

سه‌رۆک کۆماری سووریا ئه‌مڕۆ له‌ دیداری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ڕایگه‌یاند که‌ ڕێکاری سیاسی کاتێک به‌که‌ڵکه‌ که‌ تیرۆریزم له‌ناو بچێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چن شیائۆدۆنگ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین دیداری کرد.

 ئه‌و له‌م دیداره‌ وتی: شه‌ڕ له‌ دژی سووریا شێوازێکی نوێی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ گه‌ماڕۆدان و شه‌ڕی ئابووری ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌سه‌د وتیشی: ڕێکاری سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی گۆڕدراوه‌. ئه‌و  ناکۆکییانه‌ی که‌ پێشتر به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌بوو ئێسته‌  به‌ شێوازی جۆراجۆر وه‌ک بایکۆت و بانگهێشت کردنی باڵوێز و گه‌ماڕۆی ئابووری و سوود بردن له‌ تیرۆریزم به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌برێن.. 

سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند: شه‌ڕ له‌ دژی تیرۆریزم به‌شێکه‌ له‌ شه‌ڕێکی زۆر فراوان له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و تیرۆر بۆ ناوچه‌یه‌کی تایبه‌ت سنووردار ناکرێت و مه‌وداکان هه‌رچی دووریش بێت ڕێگر نییه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندی بیرۆکه‌ی توندڕه‌وانه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر نابێت و شه‌ڕی بیر و ئایدۆلۆژیایشی ده‌وێت. دانوستان سه‌باره‌ت به‌ ڕێکاری سیاسی به‌ پێی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆر خه‌ون و فریوێک زیاتر هیچ نییه‌. 

News Code 25532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =