په‌یوه‌ندی تۆکمه‌ی تاران و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: وه‌فا و برایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، لوبنان و وڵاتانی دیکه‌ بابه‌تێک نییه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌ له‌ بیر بکرێت.‌

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران پێش سه‌فه‌ر بۆ عێراق له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران، به‌ به‌راوردکردنی ئه‌م سه‌فه‌ره‌  سه‌فه‌ره‌ نهێنییه‌که‌ی ترامپ بۆ عێراق، وتی: ئه‌و بۆمبانه‌ی که‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستاندا دایانڕژاند و ئێستا به‌ سه‌ر یه‌مه‌ن و سووریادا دایده‌بارێنن، که‌س له‌ بیری ناکات.

ڕۆحانیبه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ که‌س ده‌ستێوه‌ردان و خه‌یانه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌بیر ناکات، زیادی کرد: ئه‌مریکا وڵاتی داگیرکاره‌ و له‌ ناوچه‌دا دزێوه‌ و وه‌فا و برایه‌تی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌که‌ بابه‌تێک نییه‌ که‌ له‌ بیری ناوچه‌که‌ بچێته‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: په‌یوه‌ندی دوو وڵاتی ئێران و عێراق دۆستانه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ ئه‌ماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت، ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم به‌وه‌ی که‌ سه‌ردانی باره‌گای پیرۆزی ئیمامان ده‌که‌م.

جه‌ختیشی کرد که‌ په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق په‌یوه‌ندی تایبه‌ته‌ و گه‌لی ئێران له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ سه‌ربه‌رز هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ هه‌رکات کێشه‌یان بۆ ساز بوو داوای یارمه‌تیان له‌ گه‌لی ئێران کرد ، گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ هه‌موو تواناوه‌ یارمه‌تیان دا.

ڕۆحانی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ ڕۆژانی دژوار و پرله‌ مه‌ینه‌تیدا له‌ پشت گه‌لی عێراق بووه‌، زیادی کرد: ئه‌مڕۆکه‌ش له‌ سه‌رده‌می ئاشتی و ئارامیدا دوو گه‌لی ئێران و عێراق پێکه‌وه‌ن.

رۆحانی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ڕه‌ش نیشان دانی ئێران، دووبه‌ره‌کی نانه‌وه‌ له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ ئامانجی وه‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و پشتیوانی له‌ ڕژێمی زایۆنی تووشی شکست بوونه‌، ڕایگه‌یاند:  بڕیار بوو ئه‌مریکا له‌ وه‌رشۆ گوشاری زیاتر بخاته‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵام وا شکستی هێنا که‌ ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا وڵامی نه‌رێنیان داوه‌ و وتیان ده‌یانه‌وێت له‌ به‌رجام دا بمێننه‌وه‌.

سه‌رۆک کۆمار جه‌ختی کرد: له‌گه‌ڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، تڕانزیت، گه‌شتیاری و بازرگانی گفتوگۆ و هاوکاری ده‌که‌ین.

هیواشی خواست له‌ ساڵانی داهاتوودا ئاستی په‌یوه‌ندی ئابووری عێراق و ئیران بگاته‌ ۲۰ میلیارد دۆلار.

News Code 25531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =