دەستگیر کردنی نیم ملیۆن کەس لە تورکیا

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە دوای کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦وە تاکوو ئێستە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس دەستگیر بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند کە لە دوای کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦وە تاکوو ئێستە زیاتر لە ٥۱۱ هەزار کەس دەستگیر کراون.

ئە زیادی کرد: زیاتر لە ۳۰۰ هەزار کەس هێشتا لە زیندان دان و سزاکه‌یان درێژەی هەیە.

زۆربەی ئەو کەسانەی دەستگیر بوون فەرمانبەرانی حکومی بە تایبەت لە بەشە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و دادگاکانی تورکیان، ئەگەرچی لە نێوانیاندا کەسایەتی زانکۆکان و مێدیاکانیش هەن.

وەزیری ناوخۆی تورکیا هەروەها ئاماژەی دا کە نزیک بە ۳۹ هەزار فەرمانبەر بە هۆی کودەتاکەی ساڵی ۲۰۱٦ دەر کراون کە ٥ هەزار کەسیان سەر بە وەزارەتی ناوخۆن و ۳۱ هەزار کەسیان لە هێزەکانی پۆلیسن.

سلێمان سۆیلۆ جەختی کرد کە گرووپی گولەن تیرۆریستین و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەندامان و لاینگرانی ئەم گرووپە درێژەی هەیە.

News Code 25530

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =