ئەمریکای گوشاری خستووەتە سەر عێراق/ دانوستان لەگەڵ ترامپ بێ قازانجە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی الفرات لە سەر پێوەندی هەمە لایەنە لە گەل عێراق جەختی کردووە و گفتوگۆ لە گەڵ ترامپی بێ قازانج وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ الفرات وردەکاری بەرنامەکانی سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی شی کردەوە.

زەریف لە ئەو گفتوگۆوەدا لە دیداری حەسەن ڕۆحانی لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف هەواڵی دا.

سەفەری ڕۆحانی بۆ عێراق، خاڵێکی دەستپێک لە پێوەندییەکان لە گەڵ بەغدا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ بەرنامەی "کالۆس " ی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی الفراتی عێراق کە شەممە شەو بڵاو بووەوە، وتی: من زۆر سەردانی عێراق دەکەم لەوانە ماوەیەک لەمەوپێش کە لە گەڵ پێشوازی گەرم لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی، کەربەلا و نەجەف بەرەوڕوو بوومەوە. سەرۆک کۆما ڕۆحانی بۆ یەکەم جار لە کاتی بوون بە سەرۆک کۆماری ئێران سەفەری عێراق دەکات و من پێم وایە ئەو سەفەرە خاڵێکی دەستپێکی نوێ لە پێوەندییەکانی ئێمە و عێراق بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە گەڵ عێراق ڕێککەوتننامەی زۆر بە تایبەت لە بواری سنوورەکانمان هەیە کە بەڕێوە چوون بەڵام سەفەری سەرۆک کۆمار ڕۆحانی بۆ ئعێراق لە سەرەتا بە مەبەستی بەهێز کردنەوەی پێوەندییەکانی دەوڵەت و نەتەوەی عێراق و ئێران و هەروەها پێکهێنانی ئیمکاناتی هاوبەشی ئابووری ئەنجام دەبێت. سەفەر بۆ نەجەف و دیدار لە گەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆمار لە سەفەر بۆ عێراقە.

ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر عێراق بۆ بچڕانی پێوەندی لە گەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر عێراق بۆ بچڕانی پێوەندی لە گەڵ ئێران لە هەڵوێستیباشی نەتەوە و دەوڵەتی عێراق لە پاڵپشتی لە ئێران دەست خۆشی کرد و زیادی کرد: کاتێک کە لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق بووم هەستم پێکرد کە بەرپرسان و خەڵکی عێراق و بازرگانەکان و خاوەن پیشەکان هەر هەموویان دژی گەمارۆدانی ئێرانن و ئەوە بە زەرەری خەڵکی عێراق و ئێران دەزانن. ئێمە خوازیاری پێوەندی بەربڵاو لە گەڵ عێارقین. دوو وڵات هاوبەشی زۆریان پێکەوە هەیە کەواتە دەتوانین پێوەندی ستراتیژی، ئابووری و نێودەوڵەتیمان هەبێت.

زەریف درێژەی دا: گۆڕانکارییەکانی ئێستا لە عێارق زۆر گرنگن و ئێمە لە عێراق پێکهێنانی هاوپەیمانی دەبینین کە هۆز و تایفی نین کە ئەوە زۆر گرینگە و من لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانی ئاماژەم کردە سەر و هیوادارم کە ئەو پێوەندییە لە سەفەری سەرۆک کۆمار ڕۆحانی بەردەوام بێت. ئەو دوو هاوپەیمانییە لە ڕێگای ڕاست دەچن و خەڵکی عێراق ئەبێ پاڵپشتیان بکەن و ئێمەش لە خەڵکی عێراق پاڵپشتی دەکەین.

پاڵپشتی وەزیری دەرەوە سەبارەت بە گفتوگۆی ئەمنیەتی و هاوکاری ناوچەیی

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێشنیاری عێراق لە سەر داوەت بۆ گفتوگۆوە ئەمنییەتییەکان پێکهاتوو لە عێراق، تورکیا، ئێران، میسر و عەرەبستان، وتی: ئێمە لە گەڵ تەواوی داوەت و پێشنیارەکان بۆ هاوکاری ناوچەیی ڕێک دەکەوین و دژی هیچ لایەنێک نین. گفتوگۆ ئەبێ لە گەڵ هەموو بێت و مەبەستی من وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری و وڵاتانی نزیک لە ناوچەکە وەکوو عێراق، سووریا، میسر و ئۆردۆنە و هەر بۆیە پێشنیارەکەی عێراق دەستپێکێکی نوێیە.

دەست لە کار کشانەوەم پێوەندی بە سەفەری بەشار ئەسەد بۆ تاران نییە

زەریف سەبارەت بە دەست لە کار کشانەوەی ئەم دواییەی خۆی زیادی کرد: ئامانج لە ئەو کارە پاراستنی پێگەی وەزارەتی دەرەوە بوو و پێم وابێ بە پێی گٶڕانکارییەکانی ئێستا و پاڵپشتی بەربڵاوی خەڵکی ئێران، نوێنەرانی مەجلیس و کەسایەتییە سیاسی و سەربازییەکان و هەروەها سەرۆک کۆمار و لە سەرووی هەموویان ڕێبەری ئێران پێگەی وەزارەتی دەرەوە و بەردەوام بوونی کار و هاوئاهەنگی سازێنەر بە تایبەتی لە ئاستی ناوچەکە شرۆڤە کرا. ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوە بە دۆخی نوێی خۆی بە تواوەتی ئامادەی نوێنەرایەتی لە کۆماری ئسیلامی ئێران بۆ بەهێز کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکەیە. لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی پەسەدن کراوی دەسەڵات کە تەواوی بەرپرسان تێیایدا بەشدران هیچ کێشەیەک نییە بەڵام ناهەماهەنگیمان بینی کە بابەتەکە چارەسەر بوو.

وەزیری دەرەوە لە هەمان کاتدا پێوەندی دەست لە کار کشانەوەی لە گەڵ سەفەری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بۆ ئێرانی ڕەت کردەوە وتی: من دوو هەفتە پێش لە سووریا بووم و لە گەڵ سەرۆک کۆمار ئەسەد و وەلید موعەلیم دیدارم کرد و پێوەندیم لە گەڵ بەرپرسانی سووری پتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی سووریا دەکەم.

زەریف وتیشی: سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە نەگۆڕە و نەگۆڕاوە. ئێمە بەردەوام لە پاڵ نەتەوەکانی ناوچەکە لەوانە عێراق، سووریا، لوبنان، بەحرەین، یەمەن و ئەفغنستانین و هیچ کات قبووڵی ناکەین کە بیناییەکان بە سەر ناوچەکە دەسەڵاتداری بکەن و بە داهاتووی ناوچەکە لە پاڵ بیانییەکان هیچ باوەڕێکم نییە و لەم بارەوە دانوستان ناکەین. ئێمە دژی هیچ وڵاتێک نین و بۆ لەناو بردنی عەرەبستان و وڵاتانی ئیسلامی لە ناوچەکە هەوڵمان نەداوە بەڵام بەداخەوە بڕێک وڵاتەکان لە ناوچەکە لە پاڵ سەدام و تاڵەبان وەستاون و پاڵپشتی لە داعش و گرووپە توندڕەوەکان دەکەن لە یەمەن و لوبنان.

عەرەبستان ئامادە بێت ئێمەش ئامادەی دانوستانین

زەریف سەبارەت بە دانوسانی عەرەبستان و ئێران وتی: من بەردەوام ئامادەییەم بۆ گفتوگۆ لە گەڵ دراوسییەکان ڕاگەیاندووە بەڵام بەداخەوە دراوسێی ئیمە لە عەرەبستان حەزی لە گفتوگۆ نییە. من ئامادەم کاتی سەفەرە ناوچەییەکان سەردانی عەرەبستانیش بکەم. پێنج ساڵ پێش لە کاتی سەفەری من بۆ عەرەبستان نامەیەکیان بە ناوەرۆکی ئەوە کە ناوچەکە پێوەندی بە ئێوەوە نییە نارد و بەرپرسانی سعوودی لە دەرفەتی بوونی من لە وڵاتەکەیان کەڵکیان نەگرت بەڵام کاتێک ئەوان ئامادە بن ئێرانیش ئامادەی گفتوگۆ دەبێت.

لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەربژێر نابم

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەربژێر بوونی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وتی: بە دڵنیاییەوە لە ئاوەها هەڵبژاردنێکدا بەشداری ناکەم. ئەندامی هیچ گرووپێکی سیاسی لە ئێران نەبووم و نابم.

News Code 25519

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =