یەکەمین ئەلبۆمی مۆسیقای فولکلۆری هەورامی ڕوونوێنی دەکرێت

یەکەمین ئەلبۆمی مۆسیقای فولکلۆری هەورامی لە ژێر ناوی "کۆساڵان"، بە دەنگ و داڕشتنی هیوا شاەمحەمەدی لە شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلبۆمی مۆسیقایی "کۆساڵان" بەرهەمی دەنگ و داڕشتنی هونەرمەندی هەورامی "هیوا شاەمحەمەدی"، بە هاوکاریی حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان و فێرگەی ئازادی مۆسیقای هیرا و بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی ناسراوەی بواری مۆسیقا، شەوی پێنج‌شەممە ٢٣ی ڕەشەممە لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

"کۆساڵان" وەک نوێترین بەرهەمی "هیوا شاەمحەمەدی" لە ٦ تراک پێکهاتووە کە ٤یان شێعری شاعێرانی هاوچەرخە و ٢ تراکیش گۆرانی فۆلکلۆرە کە بە شێوەیەکی جیاواز داڕێژراونەتەوە و عەلی سەمیمی کاری میکس و مێسترینگی و تۆمارکردنەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

شاەمحەمەدی لەم ئەلبۆمە لە پەنای خوێندنی گۆرانییەکان و داڕشتنی ملۆدییەکان، ئامێرگەلی سێتار و تاری ژەندووە و مەسعوود موعەزی (سەنتوور)، عەلی سەمیمی (دومەک، کووزە و دەهۆڵ)، ڕامین ئێکباتانی (دەف)، ئەحمەد پوور ئەبوو (قەدارە و کەمانچە)، فەراز میرزایی (نەی) و ساسان کاکایی (عوود) دیکەی ژەنیارانی ناو ئەو ئەلبۆمەن.

News Code 25516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =