عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق لە سەرفەری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی رایگەیاند: بڕیارە عادل عەبدولمەهدی بەمزوانە بچێتە هەولێر و سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دیدار و گفتوگۆ بکات.

تەوەری سەرەکی سەفەرەکەی عەبدولمەهدی پتەوەکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەریی کێشەی کەرکووک و ناکۆکی نێوان یەکێتی و پارتی دەبێت.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە: بڕیارە لەم سەفەرەدا سەبارەت بە کەرکووک و شەڕی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئیدارەی کەرکووک بە تێروتەسەل قسە بکرێت.

شیاوی ئاماژەیە کاتی سەفەرەکە هێشتا ڕانەگەیێندراوە تەنیا ئاشکرا بووە کە بە زوویی ئەنجام دەبێت.

News Code 25515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =