په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق بۆ هه‌موو ناوچه‌که‌ نمانەیەکی کاریگه‌ره‌

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق بۆ هه‌موو ناوچه‌که‌ نمانه‌یه‌کی کاریگه‌ره‌ و هیوادارم ئه‌م نموونه‌یه‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌که‌ کاریگه‌ری بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ کاتی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی باڵوێزی نوێی عێراق له‌ ئێران وتی: به‌ستێنی زۆر باش بۆ په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌کانی نێوان تاران و به‌غدا بوونی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵکی هه‌ر دوو وڵات زۆر دڵخۆش به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل یه‌کتر به‌ تایبه‌ت له‌ ڕێچکه‌ی په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ هه‌موو که‌رته‌کان.

ئه‌و زیادی کرد: به‌هیز کردنی ئه‌منیه‌ت و په‌ره‌سه‌ندن و ئاوه‌دانی له‌گه‌ڵ عێراق داواکاری خه‌ڵکی ئێرانه‌. تاران وه‌ک برایه‌ک له‌ هه‌موو به‌ستێنه‌کان و له‌ ڕووداوه‌ تاڵ و شیرینه‌کان له‌ ته‌نیشت خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی عێراقدا ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌ سه‌ردانی خۆی له‌ داهاتوودا بۆ به‌غدا کرد و هیوای خواست له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ ڕێککه‌وتنی باش و گرنگ له‌ درێژه‌ی قووڵ تر کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو ولات به‌ ده‌ست بێت.

لای خۆیه‌وه‌ باڵوێزی نوێ عێراق له‌ تارانیش دوای ڕاده‌ست کردنی به‌ڵگه‌ی باڵوێز بوونی له‌ ئێران وتی: عێراق داوا ده‌کات که‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌موو بواره‌کان بدرێت.

عه‌بدولڕه‌حمان سه‌عد جه‌واد قه‌ندیل وتی: ئێران یه‌کێکه‌ له‌ گرنگ ترین وڵاته‌کان بۆ عێراق و هه‌وڵی ئێمه‌ بۆ په‌ره‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ تاران چڕتر ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ عێراق هه‌موو به‌ستێنه‌کان بۆ سه‌ردانێکی سه‌رکه‌وتووی سه‌رۆک کۆماری ئێران ئاماده‌ کراوه‌ و هیوادارم له‌م دیداره‌ ڕێککه‌وتنی باش له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات به‌ده‌ست بێت.

News Code 25511

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =