داود ئۆغڵۆ پارتێکی نوێ لە تورکیا دادەمەزرێنێت

سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ڕایگەیاند: بەنیازە لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانی تورکیاوە پارتێکی نوێ دابمەزرێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ئاشکرایکرد بەمنزیکانە پارتێکی سیاسی دوور لە ئەردۆغان و پارتەکەی دادەمەزرێنێت.

 هەندێ سەرچاوەی میدیایی تورکیا ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئۆغڵۆ پارتە نوێیەکەی لە مانگی ئایاری داهاتوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەیەک کەسایەتی گرنگی ناو پارتی دادوگەشەپێدان لەگەڵی دان.

ئێن ئارتی نووسی: ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لەلایەن ئەحمەد داود ئۆغڵۆوە ئەردۆغانی شۆک کرد و وتی، هەندێک کەس لە شەمەندەفەرەکەیان دادەبەزن و دەچنە شەمەندەفەرێکی ترەوە، ئەوانەی لە شەمەندەفەرەکەی دابەزیون جارێکی تر ناتوانن سەربکەونەوە، وەک ئاماژەیەک بۆئەوەی لەناو پارتی دادوگەشەپێدان قبووڵ ناکرێنەوە.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ تەمەنی ٦٠ ساڵە، ئەو لە ساڵی ٢٠٠٩ دا پۆستی وەزارەتی دەرەوەی پێبەخشرا و ساڵی ٢٠١٤ یش کرایە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.

لە ساڵی ٢٠١٠ یشدا گۆڤاری (فۆرین پۆڵسی) ئەمریکا، ناوی خستە لیستی ئەو ١٠٠ کەسەی کە گرنگترین بیرمەندن لە جیهاندا.

بەوتەی شارەزایانی دۆخی تورکیا، ڕاگەیاندنی دامەزراندنی پارتێکی نوێ لە کاتی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیادا، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەنگەکانی پارتی دادوگەشەپێدان، ئەوەش سوودی بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.

News Code 25509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =