ناڕەزایەتیی هێلەک زەردەکان گەیشتە فرۆکەخانەی پاریس

ناڕەزایەتیی هێلەک زەردەکانی فەڕەنسا لە حەڤدەهەمین حەوتەدا گەیشتە فرۆکەخانەی ئەو وڵاتە لە پاریس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فڕانس ٢٤، تاقمێک لە لایەنگرانی بزووتنەوەی جەماوەریی دژە سەرمایەداری فەڕەنسا ناسراو بە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان، رۆژی شەممە لە ناڕەزایەتی بە بەکەرتی تایبەتی سپاردنی فرۆکەخانەکانی پاریس، لە فرۆکەخانەی ڕواسیی ئەو شارە خۆپیشاندانیان کرد.

شایانی باسە، ناڕازیان تایبەتاندانی فرۆکەخانەکانی پاریس بە هۆکاری بەرزبوونەوەی تێچووەکان زانی و وەک بارێکی قورس لە سەر شانی موسافیران و هاووڵاتیانی فەڕەنسی ناوی لێ دەبەن.

ناڕەزایەتیی هێلەک زەردەکان لە فرۆکەخانەی ڕوواسی لە هەڤدەهەمین حەوتەی هاوکاتە لە گەڵ ناڕەزایەتییەکان لە مەیدانی شاڕڵ دووگۆڵ و پێدەچێ ئەو ناڕەزایەتیانە بە سیاسەتگەلی ئابووریی دەوڵەتی "ئیمانۆیل ماکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە حەوتەکانی داهاتووشدا بەردەوام بێت.

تا ئێستا لەو خۆپیشاندانانە کە لە مانگی نوامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی‌ دەستی پێکردووە، نزیکەی هەزار و ٣٠٠ هێزی پۆلیس و ئاگرکوژێنەرەوەی تێدا بریندار بووە.

News Code 25505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =