ئەبووبەکر بەغدادی ئێمەی بەڕەڵا کردووە و هەڵاتووە

سەرکردەیەکی شیشانی داعش لە هەڵاتنی ئەبووبەکر بەغدادی لە باغووزی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرای کرد: زۆربەی کەسانێک کە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو لە ناوچەی باغووزی سووریا دەرباز بوون، پشتیان لە ئەبووبەکر بەغدادی کردووە و هەندێکیان بە ئاشکرا دانیان بەو بڕیارەیاندا ناوە و هەندێکی دیکەیان هێشتا نکۆڵی لێ دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژە بە دۆخی شەرمەزاری داعشییەکان لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی باغووز، لە زمانی سەرکردەیەکی  شیشانی داعش ناسراو بە ئەبوو محەمەد، گێڕایەوە: ئەبووبەکر بەغدادی پشتی لە داعشییەکان کردووە و هەڵاتووە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: دەربازبوونی تیرۆریستانی داعشی لە باغووزی سووریا لە دۆخێکی نالەباردا، کاریگەریی زۆری لە سەر ورەی داعشییەکاندا داناوە.

هاوکات هەواڵدەرییەکان لە تیرۆری سەرکردەکانی داعش لە لایەن خود داعشەوە بەر لە دەربازبوونیان لە باغووز هەواڵیان داوە.

News Code 25504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =