ئامادە بوونی ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق لە سنوورەکانی عێراق و سووریا

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی و سەرۆکی لێژنەی حەشدی شەعبی هاوڕێ ل ەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە بۆ زانیاری لە سەر دۆخی ئەمنیەتی زنوورەکانی عێراق و سووریا چووەتە ئەو ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، نووسینگەی میدیایی فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق لە ئامادە بوونی ناوبراو لە سنەەرەکانی عێراق لە گەڵ سووریا بە مەبەستی ئاگاداری لە دوایین دۆخی ئەمنیەتی ئەو ناوچە هەواڵی دا.

لە بەیانییەی نووسینگەی فەیاز هاتووە: فەیاز ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی و سەرۆکی لێژنەی حەشدی شەعبی عێراق چووەتە سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سووریا لە نێوان شارەکانی قائیم و شاری باغۆز. سەرلەشکەر یاروڵلا جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای عێراق و سەرلەشکەر حامد حسێنی فەرماندەی گاردی سنووری و بڕێک تر لە فەرماندە ئەمنییەکان لە گەڵ ناوبراو چوونەتە ئەوێ. ئەو سەردانە بە مەبەستی زانیاری لە سەر دۆخی ئەمنیەتی لە سنوورەکانی سووریا و عێراق و بەهێز کردنەوەی هێڵی ئاسایش ڕووی داوە.

News Code 25499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =