ڕۆحانی سەردانی ئایەتوڵڵا سیستانی دەکات

باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەری رۆژی دووشەممەی بۆ ئەو وڵاتە لە گەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان دیدار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تەسنیم، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردانی رۆژی دووشەممەی حەوتەی داهاتووی بۆ عێراق، لە گەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئەو وڵاتە دیدار بکات.

مەسجدی بە ئاماژە بە پرسی لابردنی ڤیزای نێوان دوو وڵاتی عێراق و ئێران، ڕاشیگەیاند: ئەو پلانە سەرەتا بۆ بازرگانانی دوو وڵات ئەنجام دەدرێت.

پێشتر محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسیبووی: بەغدا بەردەوام دەبێت لە پێشوازی کردنی برایان و دۆستانی خۆی و ڕاوێژکردن لە گەڵیان لە چوارچێوەی پرسە سیاسی و دیپلۆماسییەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە: مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین و ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە رۆژانی ٣ و ٤ی ئەم مانگە سەردانی عێراق دەکەن و پاشان لە رۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی مارچ (٢٠ و ٢١ی ڕەشەممە) لە بەغدا میوانداری لە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەکەین.

News Code 25496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =