بازاڕی عێراق دەفرایەتییەکی بەرچاوە بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکان

نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتی: بە گەشەدان بە بازاڕچەگەلی سنووری، ئاستی مامەڵەی ئابووریی ئێران و عێراق بۆ ٢٦ ملیارد دۆلار بەرز دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یانەی میللەت، ڕەسووڵ خزری نوێنەری خەڵکی سارەکانی سەردەشت و پیرانشار و ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بە ئاماژە بە بازاڕی عێراق وەک پڕکڕیارترین بازاڕی رۆژهەڵاتی ناڤین، وتی: دەکرێت لەو دەفرایەتییە بۆ هەناردە، هاوردەی دراو و کاڵای بنەڕەتی، دەوردانەوەی گەمارۆکان و یارمەتی بۆ کەمکردنەوەی نرخی کاڵاکان بەهرە ببەین.

ئەندامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی مەجلیس بە داکۆکی لە پەرەدان بە بازاڕچەکانی سنووری بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مامەڵەی ئابووریی ئێران و عێراق بۆ ٢٠ تا ٢٦ ملیارد دۆلار لە ساڵ، ڕایگەیاند: ئێران هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لە گەڵ عێراق هەیە و لەمناوە ٢٢٠ کیلۆمەتری هاوبەشی لە سەر سنووری پیرانشار و سەردەشت هەڵکەوتووە و سەرۆک کۆمار دەتوانێ لە سەفەری حەوتەی داهاتووی بۆ عێراق جەخت لەو مژارە بکات.

ڕاشیگەیاند: دەوردانەوەی گەمارۆکان لە دۆخی ئێستادا بۆ ئێران گرینگە و عێراق زۆرترین دەفرایەتیی بۆ دەوردانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران و بەو پێیە دوورنوێنی سەفەری سەرۆک کۆماری دەتوانێ گەشەسەندنی بازاڕچە سنوورییەکان و بە فەرمی ناسرانی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و عێراق و لەوان سنووری کیلەی سەردەشت بێت.

News Code 25495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =