هۆشداری عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق سه‌باره‌ت به‌ ناسه‌قامگیری سیاسی و ئابووری عێراق

سه‌رۆکی گرووپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق سه‌باره‌ت به‌و گه‌ڵاڵانه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری عێراق ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هۆشداری دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق وتی: گه‌ڵاڵه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ سه‌قامگیری ئابووری و سیاسی له‌ عێراق جێگیر نه‌بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی سیاسی له‌ ڕێگه‌ی هاودڵی و هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی کردن به‌ ده‌ست بێنین.

خه‌زعه‌لی وتی: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا موژده‌ی نه‌وه‌ی سێهه‌می داعشی داوه‌ که‌ ئێستا سه‌رقاڵی پێکهێنانی ئه‌م هێزه‌یه‌.

سه‌رۆکی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق ئاماژه‌ی دا: خۆڕاگری هۆکاری سه‌رکه‌وتنی عێراق له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران و تیرۆریسته‌کانی داعشی بوو.

ئه‌و جه‌ختی کرد: عێراق له‌ قۆناغی سه‌رکه‌وتن دایه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی گیانفیدایی له‌ به‌رانبه‌ر داعش بوو. ده‌بێت زۆر تووند بین له‌ به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵیش ئێمه‌ یه‌که‌م گرووپین شه‌ڕی گه‌نده‌ڵکاری بکه‌ین.

News Code 25492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =