سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ و پاتریۆتیش ده‌کڕین

جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا که‌ تورکیا هه‌ر دوو سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ی ڕووسی و سیستمی مووشه‌کی پاتریۆتی ئه‌مریکایی ده‌کڕێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، فواد ئۆکتای، جێگری سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰مان کڕیوه‌ به‌و مانا نییه‌ که‌ سیستمی مووشه‌کی پاتریۆت ناکڕین له‌ ئه‌مریکا.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ به‌ هه‌ر دوو سیستمه‌ مووشه‌کییه‌که‌ پێویستمان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی ئێمه‌ قبوڵ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گفتوگۆ ده‌که‌ین.

ئۆکتای سه‌باره‌ت به‌ کاتی ڕاده‌ست کردنی ئێس ۴۰۰ له‌ لایه‌ن ڕووسیاوه‌ وتی: له‌ دوای ئه‌وه‌ین که‌ یه‌که‌م وه‌جبه‌ی سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ له‌ مانگی جولای بۆ ناو خاکی تورکیا بگوازینه‌وه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر تورکیا ڕێککه‌وتنێکی واژۆ کردبێت پێویسته‌ که‌ جێبه‌جێی بکات، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ نین دژایه‌تی لایه‌نێک بکه‌ین.

جێگری ئه‌ردۆغان بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی نایاسایی سوپای تورکیا له‌ سووریا بکات، پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ هه‌ر کات بمانه‌وێت هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج و هێزه‌ کوردییه‌کان له‌م شاره‌ ده‌ر ده‌که‌ین. تورکیا ڕێگه‌ نادات کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ده‌ست که‌سی دیکه‌ بکه‌وێت. ئه‌مریکا ۲۳ هه‌زار لۆری چه‌کی به‌ کوردی سووریا داوه‌، ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ئێمه‌.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا به‌ بیانووی ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی به‌شێک له‌ باکووری سووریا داگیر کردووه‌ و هه‌وڵ ده‌دات شاره‌ کوردنشییه‌کانی دیکه‌ی سووریاش دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا داگیر بکات.

News Code 25491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =