یەکەم تەلەڤیزیۆنی بێ سیم بەرهەم هێنرا

کۆمپانیای سامسۆنگ داهێنەریەکی تری تۆمار کرد کە وادیارە پێوەندی بە بەرهەم هێنانی یەکەم تەلەڤیزیۆنی بێ سیمی جیهانەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیندنت، بە پێی ئەو داهێنەرییە نوێیە کە سامسۆنگ تۆماری کردووە، ئەو کۆمپانیا دەیەوێت یەکەم تەلەڤیزیۆنی بێ سیمی جیهان بەرهەم بهێنێت.

ئەگەر ئەو پڕۆژە سەرکەوتوو بێت تەواوی سیمەکانی ئەو دەزگا دەنرێنە لاوە و لە باتی ئەوە تەلەڤیزیۆن لە سیستەمێکی وەرگر و هەناردەکەر بە شێوەی ساندبار (بڵاو کردنەوەی دەنگ) وزە وەردەگرێت. ئەو دەزگا وەرگر و هەناردەکەرە دەتوانی لە شوێنێک دوورتر لە تەلەڤیزیۆنەوە دابنێی.

هێشتا نادیارە کە ئەو تەلەڤیزیۆنە بێ سیمە چ کاتێک بڵاو دەبێتەوە و لە لایەکی ترەوە سامسۆنگیش سەبارەت بە دەنگۆکان لە پێوەندی لە گەڵ ئەو بەرهەمە هیچ قسەیەکی نەکردووە.

News Code 25490

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =